داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

سیرالیۆن.. پارچه‌ ئه‌ڵماسێك؛ نرخه‌كه‌ی به 50 ملیۆن دۆلار ده‌خه‌مڵێنرێت




له‌ناوچه‌ی كۆنۆی خۆرهه‌ڵاتی‌ سیرالیۆن پارچه‌ ئه‌ڵماسێكی عه‌یار706دۆزرایه‌وه‌، كه‌ یه‌كێك له‌20پارچه‌ ئه‌ڵماسه‌ گه‌وره‌كه‌ی جیهان داده‌نرێت و نرخه‌كه‌ی به‌نزیكه‌ی‌ 50 ملیۆن دۆلار ده‌خه‌مڵێنرێت.
له‌وباره‌وه‌ ئێرنێست بای كۆرۆما سه‌رۆك كۆماری سیرالیۆن ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌و سوپاسی ئیداره‌ی خۆجێی و خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ی كرد، كه‌ به‌ڕێگای قاچاخ و نایاسایی پارچه‌ ئه‌ڵماسه‌كه‌یان نه‌بردۆته‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات.
پارچه‌ ئه‌ڵماسه‌كه‌ ئێستا له‌ بانكی ناوه‌ندی فریتاونی پایته‌ختی سیرالیۆن پارێزراوه‌و ئه‌گه‌ری‌ فرۆشتنی‌ هه‌یه‌ له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه‌، سه‌باره‌ت به‌ قه‌باره‌كه‌ی‌ پۆڵ زیمنیسكی‌ شاره‌زا له‌ به‌رده‌ به‌نرخه‌كان ڕایگه‌یاند پارچه‌ ئه‌ڵماسه‌كه‌ له‌ڕووی‌ قه‌باره‌وه‌ به‌ ده‌یه‌مین تا پانزه‌هه‌مین پارچه‌ی‌ ئه‌ڵماس داده‌نرێت له‌مێژووی‌ مرۆڤایه‌تیدا.
سیرالیۆن به‌یه‌كێك له‌ گه‌وره‌ترین وڵاتانی‌ به‌رهه‌مهێنی‌ ئه‌ڵماس داده‌نرێت له‌جیهاندا، به‌ڵام به‌هۆی‌ شه‌ڕی‌ ناوخۆوه‌ نه‌یتوانیوه‌ وه‌ك پێویست سوودی‌ لێوه‌ربگرێت.


669 جار خوێندراوەتەوە
18/03/2017

بابەتی زیاتر