داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 3:17
نیوه‌ڕۆ 12:17
عه‌سر 4:05
ئێواره‌ 7:29
خه‌وتنان 8:44

ئیبراهیمۆڤیج: دوای مانجسته‌ر یونایتد خولی ئینگلیزی گرنگی نامێنێت

زلاتان ئیبراهیمۆڤیجی سویدی‌ و هێرشبه‌ری‌ مانچسته‌ر یونایتد هیواخوازه‌ درێژه‌ به‌سه‌ركه‌وتنه‌كانیان له‌پاڵه‌وانێتی‌ یۆرۆ لیگ به‌رن چونكه‌ ركابه‌ری‌ خولی ئینگلیزی‌ گرنگی نامێنێت ئه‌گه‌ر ئێمه‌ له‌و پاڵه‌وانه‌تیه‌ دووربخرێینه‌وه‌.
له‌میانه‌ی‌ لێدوانێكیدا بۆ كه‌ناڵی فه‌رمی‌ یانه‌كه‌ی‌ ئیبرا وتی‌: ئێمه‌ چه‌ند یارییه‌كی‌ به‌هێزمان له‌پریمه‌رلیگ هه‌یه‌ و ئێستاش به‌شێوه‌یه‌كی‌ كاتی‌ یاریه‌كانی‌ یۆرۆ لیگ وه‌ستاون، چونه‌ ده‌ره‌وه‌مان له‌پاڵه‌وانێتی‌ یۆرۆ لیگ كارێكی‌ باش نییه‌ چونكه‌ ئه‌و كات به‌بێ هیوایه‌وه‌ یاریه‌كانی‌ پریمه‌رلیگ ئه‌نجام ده‌ده‌ین و هیچ جێگه‌ی‌ گرنگی‌ نابێت بۆمان.
هه‌روه‌ها ئیبرا وتی‌: ئێستا ئێمه‌ له‌دوو پاڵه‌وانێتیدا ركابه‌ری‌ ده‌كه‌ین به‌تایبه‌تی‌ هه‌وڵ ده‌ده‌ین له‌یۆرۆ لیگ له‌ركابه‌ری‌ به‌رده‌وام بین و به‌ڕێژه‌یه‌كی‌ كه‌میش ئه‌و گرنگیه‌ به‌یاریه‌كانمان له‌خولی ئینگلیزی‌ ده‌ده‌ین، ئامانجی‌ سه‌ره‌كی‌ ئێمه‌ش بردنه‌وه‌ی‌ یاریه‌كان و به‌تایبه‌تریش به‌ده‌ستهێنانی‌ نازناوی‌ یۆرۆ لیگه‌.


810 جار خوێندراوەتەوە
18/03/2017

بابەتی زیاتر