داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
ئه‌ندازه‌ 21:00 24:00
پرد 10:10
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

یه‌كێتیی ئه‌ورووپا هۆشداری ده‌داته‌ فه‌یسبووك و تویته‌ر و گوگڵ





كۆمسیۆنی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا داوا له‌ فه‌یسبووك، تویته‌ر و گوگڵ ده‌كات رێگری له‌ ساخته‌كاری و فڕوفێڵ بكەن.

كۆمسیۆنی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا رایگه‌یاند: داوای له‌ فه‌یسبووك، تویته‌ر و گوگڵ كردووه‌ بۆ رێگری له‌ ساخته‌كاری و فڕوفێڵ، به‌پێی یاساكان هه‌ڵسوكه‌وت بكەن.

له‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كدا به‌رپرسانی ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا رایانگه‌یاند، زانیارییان به‌ده‌ست گه‌یشتووه‌ كه‌ له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و ماڵپه‌ڕه‌كانی تۆڕی ئینته‌رنێتدا، فڕۆفێڵ و ساخته‌كاریی زۆر ده‌كرێت و گرێبه‌ستی ساخته‌ ئه‌نجامده‌درێت.

له‌ روونكردنه‌وه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌ دراوه‌، به‌رپرسانی ئه‌و ده‌زگایانه‌ و كۆمسیۆنی یه‌كێتیی ئه‌وروپا رۆژی 16ی ئەم مانگە له‌گه‌ڵ فه‌یسبووك، تویته‌ر و گوگڵدا كۆبوونه‌وه‌ته‌وه‌ و داوایان لێكردوون له‌میانی یەک مانگدا چاره‌سه‌ر بۆ ئه‌و دیاردانه‌ بدۆزنه‌وه‌.

راشگه‌یه‌نراوه‌ كه‌: كۆمپانیاكان داواكارییه‌كه‌یان لابردنی ئه‌و ئه‌پڵیكه‌یشنانه‌ی داوای پاره‌ ده‌كه‌ن بۆ تۆماركردنی بێ به‌رامبه‌ر و ئابوونه‌ی ساخته‌ ئه‌نجامده‌ده‌ن و به‌رهه‌می ساخته‌ و كۆپی ده‌فرۆشن له‌ تۆڕی ئینته‌رنێته‌وه‌، قبوڵكردووه‌.


543 جار خوێندراوەتەوە
19/03/2017

بابەتی زیاتر