داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

له‌م شه‌ش حاڵه‌ته‌دا نابێت سیر بخۆیت .. !





1- به‌كارهێنانی ده‌رمانی دژه‌ مه‌ینی خوێن:

 سیر تایبه‌تمه‌ندیه‌كی باشی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ دژی مه‌ین و خه‌ستبوونه‌وه‌ی خوێنه‌ و به‌جۆرێك به‌باشترین چاره‌سه‌ر داده‌نرێت بۆ ئه‌وكێشانه‌ی كه‌ په‌یوه‌ستن به‌ خوێن و سوڕی خوێنه‌وه‌ ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو مرۆڤ ده‌رمانی تری به‌كارده‌هێنا بۆ ئه‌وه‌ی خوێنی خه‌ست نه‌بێته‌وه‌و نه‌مه‌یێت ئه‌وه‌ پێویسته‌ واز له‌سیر بهێنێت و نه‌یخوات چونكه‌ خواردنی سیر له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌رمانانه‌دا ده‌بێته‌ هۆی خوێنبه‌ربونێكی زۆر له‌ نه‌خۆششه‌كه‌دا.





2- به‌كارهێنانی ژه‌مه‌ ده‌رمان:

هه‌ركه‌سێك توشی هه‌رنه‌خۆشیه‌ك بووه‌و ڕۆژانه‌ ده‌رمان به‌كارده‌هێنێت پێویسته‌ له‌سه‌ری كه‌ له‌خۆوه‌ سیر نه‌خوات هه‌تاوه‌كو  ڕاوێژ به‌ دكتۆره‌كه‌ی بكات له‌وباره‌یه‌وه‌ چونكه‌ هه‌ندێ جار له‌و حاله‌ته‌دا كه‌ مرۆڤ ده‌رمانی تر به‌كارده‌هێنێت نه‌خواردنی سیر ده‌بێته‌ پێویستیه‌كی پزیشكی له‌سه‌ری .



3- كێشه‌كانی جگه‌ر:

خواردنی سیر كاریگه‌ری ئه‌وده‌رمانانه‌ كه‌مده‌كاته‌وه كه‌ بۆ نه‌خۆشیه‌كانی جگه‌ر به‌كاردێن یان هه‌ر كاریگه‌ریه‌كه‌یان ده‌كوژێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ ئه‌وانه‌ی كه‌ كێشه‌ی جگه‌ریان هه‌یه‌ ئامۆژگاری ده‌كرێن به‌نه‌خواردنی سیر.



4- هه‌ستیاری گه‌ده‌ :

سیر به‌وه‌ ناسراوه‌ كه‌ خواردنێكی قورسه‌ بۆ هه‌رسكردن  له‌به‌رئه‌وه‌ ئه‌گه‌ر تۆ توشی هه‌ر كێشه‌یه‌كی گه‌ده‌ بویت وه‌كو قورحه‌و برینداری گه‌ده‌ پێویسته‌ سیرو ئه‌و خواردنانه‌ش نه‌خۆیت كه‌سیریان تێدایه‌ و ئه‌م حاڵه‌ته‌ش له‌گرنگترین ئه‌وحاڵه‌تانه‌یه‌ كه‌ ده‌بێت به‌ئاگابین له‌خواردنی سیر .



5- دووگیانی :

ده‌كرێت به‌شێوه‌یه‌كی مامناوه‌ند واته‌ نه‌زۆر نه‌كه‌م سیر بخورێت له‌كاتی دووگیانیدا چونكه‌ سودی بۆ ته‌ندروستی دایك و كۆرپه‌كه‌ش ده‌بێت ، به‌ڵام هه‌رگیز نابێت دایكه‌كه‌ وه‌كو چاره‌سه‌رێكی سروشتی و زۆر سیر به‌كار بهێنێت چونكه‌ ده‌بێته‌ هۆی كێشه‌ی ته‌ندروستی بۆ خۆی و كۆرپه‌كه‌شی .



6- دابه‌زینی فشاری خوێن :


ئه‌گه‌ر تۆ له‌وكه‌سانه‌ی كه‌ فشارێكی خوێنی ئاسایت هه‌یه‌ یان هه‌ندێ جار فشاری خوێنت داده‌به‌زێت ئه‌وه‌ پێویست ناكات سیر بخۆیت چونكه‌ ده‌بێته‌ هۆی دابه‌زینێكی زۆری فشاری خوێن .



و: مولود موحه‌ممه‌د
سه‌رچاوه‌ : العربیه‌ 

11225 جار خوێندراوەتەوە
19/03/2017

بابەتی زیاتر