داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 3:17
نیوه‌ڕۆ 12:17
عه‌سر 4:05
ئێواره‌ 7:29
خه‌وتنان 8:44

فاڵكاوی‌ هێرشبه‌ری‌ مۆناكۆ له‌دوو یاریی داهاتووی‌ هه‌ڵبژارده‌كه‌ی‌ بێبه‌شده‌بێت

به‌هۆی‌ پێكانه‌وه‌ رادیمێل فاڵكاوی‌ هێرشبه‌ری‌ مۆناكۆ له‌دوو یاریی داهاتووی‌ هه‌ڵبژارده‌كه‌ی‌ بێبه‌شده‌بێت.
خۆسێ پێكرمانی‌ ئه‌رجه‌نتینی‌ راهێنه‌ری‌ كۆڵۆمبیا پێكهاته‌ی‌ هه‌ڵبژارده‌كه‌ی‌ بۆ دوو یاریی داهاتوویان له‌پالاَوتنه‌كانی‌ كیشوه‌ری‌ ئه‌مریكای‌ باشوور بۆ گه‌یشتن به‌مۆندیالی 2018ی روسیا راگه‌یاندو ،به‌هۆی‌ ئه‌و پێكانه‌شی كه‌ له‌ یاریی یانه‌كه‌ی‌ به‌رامبه‌ر بۆردۆ توشیهات، فاڵكاو له‌پێكهاته‌كه‌ دوورخراوه‌ته‌وه‌ و له‌جێگه‌ی‌ فاڵكاویش دۆڤان زاباتای هێرشبه‌ری‌ ئۆدینێزی‌ بانگهێشتكراوه‌.
له‌گرنگترین ئه‌و یاریزانانه‌شی كه‌پێكرمان بانگهێشتی‌ كردون بریتین جه‌یمس رۆدریگێزو خوان كوادرادۆو كارلۆس باكا.
جێی ئاماژه‌یه‌ كۆڵۆمبیا له‌دوو یاریی داهاتووی‌ پالاَوتنه‌كاندا به‌رامبه‌ر هه‌ریه‌كه‌ له‌هه‌ڵبژارده‌كانی‌ پۆلیڤیاو ئیكوادۆر یاریده‌كات كه‌له‌ئێستادا پله‌ی‌ شه‌شه‌می‌ پالاَوتنه‌كانی‌ گرتوه‌ به‌كۆكردنه‌وه‌ی‌ 18 خاڵ.


718 جار خوێندراوەتەوە
19/03/2017

بابەتی زیاتر