داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
ئه‌ندازه‌ 21:00 24:00
پرد 10:10
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

به‌رشه‌لۆنه‌ له‌ شوێنكه‌وتنی‌ ریال مه‌درید به‌رده‌وامه‌

یانه‌ی‌ به‌رشه‌لۆنه‌  له‌ شوێنكه‌وتنی‌ ریال مه‌درید به‌رده‌وامه‌ و سه‌ركه‌وتن به‌رامبه‌ر به‌ ڤالێنسیا به‌ چوار گۆل به‌رامبه‌ر به‌ دوو گۆڵ تۆمارده‌كات .
له‌ یاریه‌كانی‌ هه‌فته‌ی‌ 28ی‌ خولی‌ ئیسپانیدا و له‌ یاریگای‌ كامپنۆ به‌رشه‌لۆنه‌ پێشوازی‌ له‌ ڤالێنسیا كرد،دوای‌ تیپه‌رینی‌ 29 خوله‌ك مانگالا توانی‌ گۆڵی‌ پێشكه‌وتنی‌ ڤالێنسیا تۆماربكات ،به‌لام له‌ خوله‌كی‌ 35 به‌رشه‌لۆنه‌ توانی‌ ئه‌نجامه‌كه‌ له‌ رێگه‌ی‌ سوارێزه‌وه‌ یه‌كسانبكاته‌وه‌،دواتر و له‌ خوله‌كی‌ كۆتایی گێمی‌ یه‌كه‌م لێۆنێل میسی‌ توانی‌ به‌ لێدنی‌ سزا گۆلێك تۆماربكات و  به‌رشه‌لۆنه‌ پێشبخاته‌وه‌ و مانگلاش به‌ كارتی‌ سور له‌ ریزه‌كانی‌ ڤالێنسیا له‌ لایه‌ن داوه‌ره‌وه‌ كرایه‌ ده‌ره‌وه‌،به‌لام ته‌نها دوای‌ یه‌ك خوله‌ك مونیر حه‌دادی‌ توانی‌ ئه‌نجامه‌كه‌ بۆ ڤالێنسیا یه‌كسانبكاته‌وه‌ .
له‌ گێمی‌ دوه‌میشدا به‌رشه‌لۆنه‌ به‌ سوود بینین له‌ كه‌می‌ یاریزانانی‌ ڤالێنسیا توانی‌ دوو گۆڵی‌ دیكه‌ تۆماربكات و ئه‌نجامه‌كه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ خۆی‌ یه‌كلابكاته‌ی‌وه‌،كاتێك میسی‌ له‌ خوله‌كی‌ 53 گۆلی دوه‌می‌ خۆی‌ و سێیه‌م و پێشكه‌وتنی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ی‌ تۆماركرد و،له‌ خوله‌كی‌ 89 ش ئه‌ندریه‌ گۆمێز بوه‌ خاوه‌نی‌ گۆڵی‌ چواره‌می‌ به‌رشه‌لۆنه‌.
ئیستا به‌رشه‌لۆنه‌ خاوه‌نی‌ 63 خاله‌ به‌ جیاوازی‌ 2 خال له‌ دوای‌ ریال مه‌دریدی‌ پێشه‌نگه‌وه‌،ڤالێنسیاش 30 خالی‌ هه‌یه‌و 14یه‌مه‌.


535 جار خوێندراوەتەوە
20/03/2017

بابەتی زیاتر