داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
ئه‌ندازه‌ 21:00 24:00
پرد 10:10
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

توركیا دژایەتی هەڵكردنی ئاڵای كوردستان لە كەركوك دەكات


وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا له‌باره‌ی رێنمایی پارێزگای كه‌ركووك له‌سه‌ر هه‌ڵكردنی‌ ئاڵای كوردستان شانبه‌شانی‌ ئاڵای عێراق، رایگه‌یاند: ده‌ستوری عێراق له‌پێناو چاودێریی سنووره‌كانی ئیداره‌ی ناوچه‌ی كێشه‌ له‌سه‌ره‌كان، باسی له‌ قۆناغێك كردووه‌، به‌ر له‌وه‌ی‌ ئه‌م قۆناغه‌ په‌یره‌و بكرێت، هه‌ڵوێستی‌ تاكه‌ لایه‌نێك له‌سه‌ر پرسی كه‌ركووك، زیان به‌ هه‌وڵه‌كانی لێك نزیكبوونه‌وه‌ و سه‌قامگیری عێراق ده‌گه‌یه‌نێت و ده‌یخاته‌ مه‌ترسییه‌وه‌. 

حسێن موفتو ئۆغڵو وتیشی: ئه‌م جۆره‌ هه‌وڵانه‌ مه‌ترسیی له‌سه‌ر فره‌ كولتووریی كه‌ركووك دروست ده‌كات، كه‌ سیمای‌ پێكه‌وه‌ژیانی‌ شاره‌كه‌یه‌.

موفتو ئۆغڵو له‌باره‌ی داواكه‌ی پارێزگای كه‌ركووك بۆ ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا تایبه‌ت به‌ هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان له‌ فه‌رمانگه‌ فه‌رمییه‌كان رایگه‌یاند: ئه‌و داواكارییه‌ له‌لایه‌ن توركیاوه‌ پێشوازی لێ ناكرێت.
رۆژی‌17ی‌ ئه‌م مانگه‌، نه‌جمه‌دین كه‌ریم پارێزگاری‌ كه‌ركوك نوسراوێكی‌ ئاراسته‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگا كرد و تێیدا داوای‌ كرد له‌سه‌ر فه‌رمانگه‌ حكومییه‌كان شانبه‌شانی‌ ئاڵای‌ عیراق، ئاڵای‌ كوردستانیش هه‌ڵبكرێ‌.


1321 جار خوێندراوەتەوە
20/03/2017

بابەتی زیاتر