داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 3:17
نیوه‌ڕۆ 12:17
عه‌سر 4:05
ئێواره‌ 7:29
خه‌وتنان 8:44

ئاڵای كوردستان عێراق و توركیای هێنایه‌ ده‌نگ

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 20ی ئازاری 2017، بە ئامادەبوونی نەجمەدین کەریم، پارێزگاری کەرکوک و سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک بە وەکالەت و بەرپرسانی ئیداری و حزبی و خەڵکێکی زۆری شارەکە، لەگەڵ کردنەوەی ئاهەنگی نەورۆز، ئاڵایەکی گەورەی کوردستان، لە تەنیشت ئاڵای عیراق، لەسەر قەڵای کەرکوک هەڵکرا.

له‌ كاردانه‌وه‌ی ئه‌مه‌شدا  ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا  هاته‌ ده‌نگ و به‌یاننامه‌یه‌كی ده‌ركرد و رایگه‌یاند ئه‌و جۆره‌ بڕیارانه‌ ده‌بنه‌ مه‌ترسی بۆسه‌ر ئه‌و شاره‌.

ئه‌مه‌له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ له‌ 17ی ئازاری 2017،  پێكهاته‌ی توركمان له‌ پارێزگای كه‌ركوك بڕیارێكی نه‌جمه‌دین كه‌ریمیان،  ره‌تكرده‌وه‌ بۆ هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان له‌سه‌ر فه‌رمانگه‌كانی ئه‌و شاره‌.

له‌ 17ی ئازاردا نه‌جمه‌دین كه‌ریم، پارێزگاری كه‌ركوك رایگه‌یاندبوو  كه‌ ئاڵای كوردستان ته‌نها تایبه‌ت نییه‌ به‌ كورد، به‌ڵكو ئه‌وه‌ ئاڵای سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی دیكه‌یه‌ كه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌ژین به‌تایبه‌ت توركمان و عه‌ره‌به‌كان.

هاوكات وتەبێژی نوسینگەی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند كه‌ پێویستە تەنیا ئاڵای عیراق لە کەرکوک هەڵبکرێت و هەڵکردنی ئاڵای کوردستانیش لەو شارە نادەستورییە و هەڵسوکەوتی تاکلایەنەش رەتدەکرێتەوە

لەبارەی ئەوەی کەرکوک ناوچەیەکی کێشەلەسەرە لەنێوان هەولێر و بەغدا، دەکرێت ئاڵای هەردوو لای تێدا هەڵبکرێت، وتەبێژی نوسینگەی سه‌رۆك وه‌زیران  وتی كه‌  "تائێستا ئەو ناوچانە لەژێر دەسەڵاتی حکومەتی فیدراڵین، بۆیە لە ناوچەکانی دیکەی دەرەوەی هەرێمی کوردستان جگە لە ئاڵای عیراق، نابێت هیچ ئاڵایەکی دیکە لەسەر فەرمانگەکان هەڵبکرێت، ئەمە تەنیا لە دەسەڵاتی حکومەتی فیدراڵیدایە و کەرکوکیش لە چوارچێوەی ئەو پارێزگایانەدایە و پێویستە تەنیا پابەندی هەڵکردنی ئاڵای عیراق بێت".

سه‌باره‌ت به‌  هەڵوێستی تورکیا لەسەر هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە کەرکووک، گوتەبێژی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق ده‌ڵێت كه‌ ئەمە پرسێکی نێوخۆییە و، پەیوەندی بەهیچ وڵاتێکی دیکەوە نییە".

1580 جار خوێندراوەتەوە
20/03/2017

بابەتی زیاتر