داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

سوده‌كانی چا بۆ قژ

چایی ڕه‌ش یان سور به‌دووه‌م به‌ربڵاوترین خواردنه‌وه‌كان داده‌نرێت له‌ جیهاندا دوای ئاو ، ئه‌م خواردنه‌وه‌یه‌ جۆره‌ها ڤیتامینی وه‌كو (A-B-C-E-K) وچه‌ندین ماده‌ی خۆراكی وه‌كو كالسیۆم و مه‌نگه‌نیزو پۆتاسیۆم كارۆتنی تێدایه‌ كه‌ سودی زۆریان بۆ مرۆڤ هه‌یه‌ ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی ڕێك و پێك بخورێته‌وه‌ .
بۆیه‌كه‌م جار چایی له‌ جیهاندا له‌لایه‌ن چینیه‌كانه‌وه‌ چێنراو ئێسته‌ش له‌زۆربه‌ی وڵاتانی وه‌كو ئوستورالیاو به‌رازیل و سیرلانكاوه‌ ده‌چێنرێت ..
جگه‌ له‌ به‌ها خۆراكیه‌كه‌ی چایی چه‌ندین سودی تریشی هه‌یه‌ و یه‌كێك له‌و  به‌شانه‌ی جه‌سته‌ كه‌ ده‌كرێت سود له‌ چایی ببینێت بریتی یه‌ له‌ قژ  كه‌ له‌خواره‌وه‌ گرنگترن ئه‌و سودانه‌ ڕون ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ ده‌كرێت به‌هۆی چایه‌وه‌ بیگه‌یه‌نیت به‌ قژت :

سوده‌كانی چایی بۆ قژ :

1- چایی ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ قژت بریقه‌دار بێت و ڕه‌نگی خۆی له‌ده‌ست نه‌دات و هه‌میشه‌ به‌جوانی و سه‌رنجڕاكێشی بمێنێته‌وه‌و هه‌ڵنه‌وه‌رێت ئه‌مه‌ ئه‌گه‌ر له‌كاتی حه‌مام كردندا قژت به‌ چایی بشۆیت و بۆ ماوه‌ی 5 خوله‌ك  چایه‌كه‌ی پێوه‌ بمێنێته‌وه‌و پاشان به‌ئاوێكی شله‌تێن بشۆردرێت ..

2-  قژ ڕزگارده‌كات له‌ زوو سپی بوون ئه‌گه‌ر  هه‌ندێك خوێ له‌گه‌ڵ چایدا تێكه‌ڵ بكرێت و به‌هه‌مان شێوه‌ بدرێت له‌ قژ و جوان تێكه‌ڵی قژه‌كه‌ بكرێت و دوای كاتژمێرو نیوێك به‌ ئاوی شله‌تێن و شامپۆیه‌كی ئاسایی بشۆردرێت .

3- ئه‌گه‌ر دوو په‌رداخ ئاو و په‌رداخێك چایی خه‌ست و په‌رداخێك ئاوی  وه‌نه‌وشه‌ و هه‌زبێی كوتراو تێكه‌ڵ بكرێت و بۆماوه‌ی 12 سه‌عات دابنرێت و پاشان  قژت به‌ ئاو و شامپۆ جوان بشۆیت و دواتر گیراوه‌كه‌ی لێ بده‌یت و ماوه‌ی كاتژمێرێك پێوه‌ی بمێنێته‌وه‌و پاشان به‌ ئاوی شله‌ تێن و شامپۆیه‌كی ئاسایی بشۆردرێت  ئه‌وه‌ به‌شێوه‌یه‌كی سروشتی له‌ تاڵه‌ سپیه‌كانی قژ ڕزگارت ده‌بێت .

4-  ڕه‌گی قژ به‌هێز ده‌كات و ڕێگه‌ نادات كه‌ قژ خراپ ببێت و هه‌ڵبوه‌رێت و ڕه‌نگی تێك بچێت 

5- ڕێگه‌ نادات كه‌ كڕێش و به‌كتریا زیانبه‌خشه‌كان له‌ ناوقژو پێستی سه‌ردا دروست ببن 

6- قژ ده‌پارێزێت له‌ بۆنی ناخۆش و ڕێگه‌ نادات هیچ بۆنێكی ناخۆش و بێزاركه‌ر له‌ناوقژدا بڵاو ببێته‌وه‌ 


تێبینی :
1- مه‌به‌ستمان له‌ شامپۆی ئاسایی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ شامپۆكه‌ له‌وجۆرانه‌ نه‌بێت كه‌ بۆ كێشه‌یه‌كی قژ به‌كاردێن بۆنمونه‌ شامپۆی دژه‌ كڕێش یان دژه‌ هه‌ڵوه‌رین .
2- به‌ ئه‌نجامدانی ئه‌و كارانه‌ له‌سه‌ر قژ  بۆ ماوه‌ی 3 جار یان كه‌متر له‌ 3 جار كاریگه‌ریه‌ باشه‌كه‌ی ده‌رده‌كه‌وێت 


له‌عه‌ره‌بیه‌وه‌ : مولود موحه‌ممه‌د 
سه‌رچاوه‌ : شبكة اعلام العربية

4042 جار خوێندراوەتەوە
21/03/2017

بابەتی زیاتر