داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

رۆناڵدۆ به‌ باشترین یاریزانی پورتوگال هه‌ڵبژێدرا

كریستیانۆ رۆناڵدۆی یاریزانی یانه‌ی ریاڵ مه‌درید به‌ باشترین یاریزانی پورتوگال هه‌ڵبژێدرا و هه‌وره‌ها ریناتۆ سانشێزیش به‌ باشرین لاوی هه‌ڵبژێردا.
یه‌كێتی تۆپی پێی پورتوگالی له‌ ئاهه‌نگێكی گه‌وره‌دا خه‌ڵاتی به‌خشییه‌ باشترینه‌كانی وه‌رزی رابردووی تۆپی پێی وڵاته‌كه‌ی، كه‌ كریتسانۆ رۆناڵد وه‌ك باشترین یاریزانی وڵاته‌كه‌ ده‌ستنیشانكرا دوای سه‌ركردایه‌تی كردنی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی بۆ جامی ئه‌وروپای 2016 له‌ فه‌ره‌نسا.
هه‌روه‌ها خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی لاویش به‌خشرایه‌ ریناتۆ سانشێز یاریزانی یانه‌ی بایرن میونخ كه‌ ئاستێكی به‌زری له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌كه‌ی پێشكه‌شكرد له‌ جامی ئه‌وروپادا.
لای خۆیه‌وه‌ رۆناڵدۆ رایگه‌یاند كه‌ به‌ده‌ستهێنانی جامی ئه‌وروپا له‌لایه‌ن هه‌ڵبژارده‌كه‌یه‌وه‌ سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی یه‌كێك نه‌بوون له‌ پاڵێوران ئه‌و راسته‌ ده‌رده‌خات كه‌ مه‌رج نییه‌ هه‌موو جارێك باشترینه‌كان ببنه‌ پاڵه‌وان.


1190 جار خوێندراوەتەوە
21/03/2017

بابەتی زیاتر