داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 3:17
نیوه‌ڕۆ 12:17
عه‌سر 4:05
ئێواره‌ 7:29
خه‌وتنان 8:44

ئیسكۆ په‌یوه‌ندی به‌رشه‌لۆنه‌وه‌ ناكات

خوان ئه‌لاركۆن ئیسكۆی‌ ئیسپانی و ئه‌ستێره‌ی‌ یانه‌ی‌ ریاڵ مه‌درید سنورێك بۆ ده‌نگۆكانی په‌یوه‌ندیكردنی‌ به‌یانه‌ی‌ به‌رشه‌لۆنه‌وه‌ داده‌نێت و سه‌رجه‌می‌ ئه‌و هه‌والاَنه‌ش به‌پڕوپاگه‌نده‌ ناوده‌بات.
پاش بردنه‌وه‌یان له‌ئیسرائیل به‌چوار گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌گۆڵێك و پێشكه‌شكردنی‌ ئاستێكی‌ به‌رز له‌لایه‌ن ئیسكۆوه‌ ئه‌و یاریزانه‌ به‌رۆژنامه‌ی‌ ئاسی مه‌دریدی‌ وت: بردنه‌وه‌یه‌كی‌ گرنگمان ده‌سته‌به‌ركرد، دڵخۆشم به‌و متمانه‌یه‌ی‌ راهێنه‌ری‌ ئیسپانیا پێیداوم، هه‌وڵده‌ده‌ین له‌گرتنی‌ پێشه‌نگی‌ گروپه‌كه‌مان به‌رده‌وام بین.
هه‌روه‌ها ئیسكۆ دڵخۆشی خۆشی به‌بارودۆخی‌ نێو هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا نیشانداو پێیوابوو دووباره‌ ئیسپانیا داهاتوویه‌كی‌ گه‌وره‌ بنیادده‌نێته‌وه‌.
له‌كۆتایشدا ئیسكۆ له‌باره‌ی‌ ده‌نگۆكانی‌ رۆیشتنی‌ بۆ به‌رشه‌لۆنه‌ وتی‌: به‌داخه‌وه‌ چه‌ندین هه‌واڵ و شتی سه‌یرو سه‌مه‌ره‌ له‌لایه‌ن راگه‌یاندنه‌كانه‌وه‌ ده‌بیستم، من به‌هیچ شێوه‌یه‌كیش له‌باره‌ی‌ ئه‌و شتانه‌ بێبنه‌مایانه‌وه‌ نادوێم و ته‌نها گرنگیش به‌یاریكردنم به‌تیپه‌كه‌م ده‌ده‌م.


738 جار خوێندراوەتەوە
25/03/2017

بابەتی زیاتر