Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

لۆكاكۆ ئاره‌زووی گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ چێڵسی ده‌كات

رۆمیرۆ لۆكاكۆی به‌لجیكی‌ ئه‌ستێره‌ی‌ یانه‌ی‌ ئیڤه‌رتۆن ئاره‌زوی‌ خۆی‌ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ یانه‌ی‌ چێڵسی نیشانداوه‌و یانه‌ له‌نده‌نیه‌كه‌ش ئاماده‌یه‌ 70 ملیۆن پاوه‌ند بۆ كڕینه‌وه‌ی‌ ته‌رخانبكات.
سه‌رچاوه‌ رۆژنامه‌وانیه‌كانی‌ به‌لجیكا بلاَویانكرده‌وه‌ كه‌لۆكاكۆ به‌ئیدین هازاردی‌ هاوڕێی راگه‌یاندوه‌ كه‌ئاره‌زو ده‌كات جارێكیتر بگه‌ڕێته‌وه‌ چێڵسی ئه‌مجاره‌یان له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی‌ ئه‌نتۆنیۆ كۆنتیدا خزمه‌ت به‌یانه‌ له‌نده‌نیه‌كه‌ بكات.
لۆكاكۆ كه‌له‌2014 یانه‌ی‌ بلوزی‌ به‌ره‌و ئیڤه‌رتۆن به‌جێهێشت و له‌ماوه‌ی‌ رابردووشدا توانی‌ ببێته‌ گۆڵكاری‌ مێژووی‌ ئه‌و یانه‌یه‌و ئاستێكی‌ به‌رزی‌ نیشانداوه‌ ئه‌مه‌ش وای له‌یانه‌ی‌ چێڵسی كردوه‌ كه‌هه‌وڵه‌كانی‌ بۆ گێڕانه‌وه‌ی‌ لۆكاكۆ چڕبكاته‌وه‌ به‌تایبه‌ت بۆ جێگرتنه‌وه‌ی‌ دیگۆ كۆستا كه‌چاوه‌ڕوانكراوه‌ هاوینی‌ داهاتوو چێڵسی به‌جێبهێڵێت.
به‌پێی راپۆرتی‌ رۆژنامه‌كانیش چێڵسی ئاماده‌یه‌ بڕی 70 ملیۆن پاوه‌ند بداته‌ كارگێری‌ ئیڤه‌رتۆن تائه‌وه‌ی‌ جارێكیتر لۆكاكۆ بۆ ریزه‌كانی‌ بگێڕێته‌وه‌


1123 جار خوێندراوەتەوە
27/03/2017

بابەتی زیاتر