Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌رجه‌نتین به‌نیازه‌ باوزا له‌ ڕاهێنه‌رایه‌تی دووربخاته‌وه‌

یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌رجه‌نتینی نزیكه‌ له‌ راگه‌یاندنی دوورخستنه‌وه‌ی ئیدگاردۆ باوزا له‌ راهێنه‌رایه‌تی هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی به‌هۆی ئه‌نجامه‌ خراپه‌كانیه‌وه‌ و نزیكی له‌ سه‌رنه‌كه‌وتنیان بۆ جامی جیهانی 2018ی روسیا.
به‌ پێی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی هه‌واڵ یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌رجه‌نتینی بڕیاری دوورخستنه‌وه‌ی باوزای له‌ راهێنه‌رایه‌تی هه‌ڵبژارده‌كه‌ دوور خستۆته‌وه‌، به‌ڵام شایسته‌ داراییه‌كانی ئه‌و راهێنه‌ره‌ راگه‌یاندنی بڕیاره‌كه‌ی دواخستووه‌ كه‌ تا ئێستا هیچ بڕێكی له‌ مووچه‌كه‌ی وه‌رنه‌گرتووه‌ دوای ئه‌وه‌ی له‌ مانگی هه‌شتی ساڵی رابردووه‌وه‌ ده‌ستبه‌كار بووه‌، له‌و كاته‌شه‌وه‌ له‌ هه‌شت یاریدا ته‌نها سێ یاری بردۆته‌وه‌ و دوو یاریش یه‌كسان بووه‌ له‌گه‌ڵ دۆڕاندنی سێ یاری و له‌ 24 خاڵ ته‌نها 11 خاڵی كۆكردۆته‌وه‌.


1568 جار خوێندراوەتەوە
01/04/2017

بابەتی زیاتر