داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 3:17
نیوه‌ڕۆ 12:17
عه‌سر 4:05
ئێواره‌ 7:29
خه‌وتنان 8:44

دیماریا: میسی وه‌ك هه‌ر یاریزانێكی تری كردووه‌و شتێكی زیاتری نه‌كردووه‌


ئەنخێل دی ماریای ئەرجەنتینی و ئەستێرەی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی لەسەر راگرتنی میسی بۆ چوار یاریی هاتە دەنگ و دەڵێت وەک هەر یاریزانێکی تر قسەی کردووەو شتێکی زیاتری نەکردووە.

سەبارەت بەو یارییەی بەرانبەر چیلی کە یەکێتی تۆپی پێی جیهان بەهۆیەوە لیۆ میسی بۆ چوار یاریی سزادا، دی ماریای ئەستێرەی تانگۆ بۆ رۆژنامەی ئەلمۆندۆ دیپۆرتیڤۆ وتی "گرنگ ئەوەیە یەکێتی تۆپی پێی ئەرجەنتینی کارێک بکات بۆ کەمکردنەوەی ئەو سزایە، چونکە میسی قسەی نەشیاوی نەوتووە، بەڵکو هەر ئەوەی وتووە کە هەموو یاریزانێکی تر بەرانبەر ناوبژیوان دەیڵێت".

ئەو قسانەی دی ماریا وەک نوێترین زانیاری تەماشا دەکرێت، چونکە تائێستا دەوترێت میسی قسەی نەشیاوی بە ناوبژیوانی ئەو یارییە وتووە.

سەبارەت بە دەستلەکارکێشانەوەی ئیدگاردۆ باوزای راهێنەریش دی ماریا وتیشی "تائێستا بیر لەوە نەکراوەتەوە، چونکە ئەو راهێنەرە دەیەوێت باشترین ئاست پێشکەشی هاندەرانمان بکەین".

شەوی رابردوو ئەنخێل دی ماریای لەگەڵ یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی نازناوی جامی فەرەنسای بەدەستهێنا.

هەڵبژاردەی ئەرجەنتین لە پلەی پێنجەمی ریزبەندی هەڵبژاردەکانی ئەمریکای لاتیندایە بەکۆکردنەوەی 22 خاڵ لە چوارچێوەی یارییەکانی سەرکەوتن بۆ مۆندیالی 2018ی روسیا.


802 جار خوێندراوەتەوە
02/04/2017

بابەتی زیاتر