داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

وه‌فدی یه‌كێتی‌و پارتی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆمارو سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران كۆبووه‌وه‌


وه‌فدی هاوبه‌شه‌كه‌ی یه‌كێتی‌و پارتی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی عێراق كۆبووه‌وه‌.

سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ وه‌فدی هاوبه‌شی یه‌كێتی‌و پارتی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم سه‌ردانی به‌غدای‌ كرد‌و له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له‌ فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆك كۆمار و سه‌لیم جبوری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كۆبووه‌وه‌.

به‌پێی زانیارییه‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كانیش، وه‌فده‌كه‌ی یه‌كێتی‌و پارتی تایبه‌ت به‌ پرسی هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان له‌ كه‌ركووك‌و بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران له‌و باره‌وه‌، سه‌ردانی به‌غدایان كردووه‌.

له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا، عه‌دنان موفتی نوێنه‌ری یه‌كێتی له‌ وه‌فده‌ هاوبه‌شه‌كه‌دا ڕایگه‌یاند: ئاڵای كوردستان له‌كه‌ركووك داناگیرێت، مه‌گه‌ر به‌ بڕیاری‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگا خۆین نه‌بێت.

موفتی وتیشی: هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان له‌ كه‌ركووك نێوخۆ ده‌ره‌وه‌یشی وروژاندووه‌ بۆیه‌ پێویستی به‌هێوركردنه‌وه‌ هه‌یه‌.

له‌كاتێكدا وه‌فدی یه‌كێتی‌و پارتی له‌ به‌غدا، عه‌ممار حه‌كیم سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی نیشتمانی شیعه‌كان ڕایگه‌یاند: پێویسته‌ پارێزگار ‌و ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ كه‌ركووك ئاڵای كوردستان دابگرن‌و ته‌نیا ئاڵای عێراق له‌ كه‌ركووك بشه‌كێته‌وه‌.

628 جار خوێندراوەتەوە
05/04/2017

بابەتی زیاتر