داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

شانده‌كه‌ی پارتی و یه‌كێتی سه‌ردانی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی نیشتمانیی شیعه‌كانی كرد



شانده‌كه‌ی پارتی و یه‌كێتی له‌ به‌غدا سه‌ردانی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی نیشتمانیی شیعه‌كانی كرد. نووسنگه‌ی‌ عه‌بادییش رایگه‌یاند: له‌سه‌ر لابردنی‌ به‌ربه‌سته‌كانی‌ به‌رده‌م جێبه‌جێكردنی‌ مادده‌ی‌ 140 رێككه‌وتوون.

له‌ دووه‌م رۆژی‌ سه‌ردانه‌كه‌ی‌ بۆ به‌غدا، شانده‌كه‌ی‌ یه‌كێتی‌ و پارتی‌ سه‌ردانی‌ عه‌مار حه‌كیم سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی شیعه‌كانی‌ كرد و له‌گه‌ڵی‌ كۆبووه‌وه‌.

شانده‌كه‌ دوێنێ له‌ به‌غدا له‌گه‌ڵ فوئاد مه‌عسووم سه‌رۆك كۆمار و حه‌یده‌ر عه‌بادی‌ سه‌رۆكوه‌زیران و سه‌لیم جبووری‌ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق و ڕه‌وتی سه‌دردا كۆبووه‌وه‌.

پاش كۆبوونه‌وه‌كه‌ش ئه‌ندامانی‌ شانده‌كه‌ی‌ پارتی‌ و یه‌كێتی‌ رایانگه‌یاند "پرسی ڕیفراندۆم و هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستانیان له‌ كه‌ركووك له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی به‌غدا تاوتوێ كردووه‌". لای‌ خۆیشیه‌وه‌ عه‌دنان موفتی‌ رایگه‌یاند "ئاڵای كودستان له‌ كه‌ركووك داناگیرێت".

هه‌ر سه‌باره‌ت به‌ ناوه‌رۆكی‌ كۆبوونه‌وه‌كان، نووسینگه‌ی‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی‌ ئاشكرای‌ كرد "جه‌خت له‌سه‌ر پابه‌ندبوون به‌ ده‌ستووری‌ عێراق كراوه‌ته‌وه‌ و، هه‌روه‌ها رێككه‌وتوون كه‌ به‌ربه‌سته‌كانی‌ به‌رده‌م جێبه‌جێكردنی‌ مادده‌ی‌ 140 لاببرێت".
شانده‌كه‌ی‌ یه‌كێتی‌ و پارتی‌ پێكهاتوون له‌ فازڵ میرانی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی و عه‌دنان موفتی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی و فوئاد حسێن سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم، لای‌ خۆیشیه‌وه‌ گۆڕان رایگه‌یاند ئه‌و شانده‌ شه‌رعییه‌تی‌ دانوستانی‌ به‌ ناوی‌ هه‌رێمه‌وه‌ نییه‌.

468 جار خوێندراوەتەوە
06/04/2017

بابەتی زیاتر