"دوو فڕۆكه‌وانی سوپای عێراق له‌ئه‌نجامی تێكشكانی فڕۆكه‌یه‌كی سه‌ربازی له‌موسڵ كوژران" به‌پێی ڕاگه‌یاندراوێكی شانه‌ی حهنگی سوپای عێراق.
شانه‌ی راگه‌یاندنی جه‌نگی سه‌ربه سوپای عێراق رایگه‌یاند "هه‌لیكۆپته‌رێكی سه‌ربه سوپای عێراق له‌به‌ری ڕاستی موسڵ تكێشكا به‌هۆی چه‌كدارانی داعشه‌وه به‌و هۆیه‌وه هه‌ردوو فڕۆكه‌وانه‌كه گیانیان له‌ده‌ستداوه".
ڕاشیگه‌یاند "هه‌لیكۆپته‌ره‌كه‌ی سوپای عێراق بۆ پشتیوانی هێزه‌كانی پۆلیسی فیدراڵی بۆردومانی پێكهگانی داعش له‌به‌ری ڕاستی موسڵ كردووه و به‌موشه‌ك پێكراوه، له‌به‌ری چه‌پی موسڵ كه‌وتووه‌ته خواروه و هه‌ردوو فڕۆكه‌وانه‌كه‌ی ده‌ستبه‌جێ گیانیان له‌ده‌ستداوه".
هێزه عێراقیه‌كان له‌ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا توانیویانه به‌روه و پێشچونی باش له‌به‌ری ڕاستی موسڵ به‌ده‌ستبهێنن, ئه‌وه‌ش بۆ یه‌كه‌مجاره فرۆكه‌یه‌كی سوپای عێراق له‌میانه‌ی پڕۆسه‌ی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی موسڵ ده‌كه‌وێته خواره‌وه.
2240 جار خوێندراوەتەوە
06/04/2017