داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

به‌رازیل پێشه‌نگی له‌ ئه‌رجه‌نتین وه‌رگرت

یه‌كێتی تۆپی پێی جیهانی ریزبه‌ندی نوێی مانگانه‌ی بۆ هه‌ڵبژارده‌كانی جیهان بڵاو كرده‌وه‌ و به‌رازیل پێشه‌نگی له‌ ئه‌رجه‌نتین وه‌رگرت.
له‌ ریزبه‌ندی مانگی نوێدا به‌رازیل له‌ پله‌ی دووه‌مه‌وه‌ سه‌ركه‌وت بۆ پله‌ی یه‌كه‌م، له‌ به‌رامبه‌ردا ئه‌رجه‌نیتن دابه‌زیوه‌ بۆ پله‌ی دووه‌م، ئه‌ڵمانیاش له‌ پله‌ی سێهه‌مدا ماوه‌ته‌وه‌پاشان چیلی له‌ پله‌ی چواره‌م ماوه‌ته‌وه‌، له‌ دوای ئه‌وانیش كۆڵۆمبیا دێت كه‌ دوو پله‌ سه‌ركه‌وتووه‌ و له‌ حه‌وته‌مه‌وه‌ چۆته‌ پێنجه‌م، له‌ دوای ئه‌وانیش فه‌رنسا دێت له‌ پله‌ی شه‌شه‌مدا، به‌لجیكاش دوو پله‌ دابه‌زیوه‌ و چۆته‌ پله‌ی حه‌وته‌م، هه‌ڵبژارده‌ی پورتوگالیش له‌ پله‌ی هه‌شته‌مدا ماوه‌ته‌وه‌ و سویسراش له‌ پله‌ی نۆهه‌مدایه‌ و دوو پله‌ سه‌ركه‌وتووه‌، له‌ پله‌ی ده‌هه‌میشدا ئیسپانیا دێت.
له‌ پله‌كانی ده‌یه‌م تا بیسته‌م به‌ ریزبه‌ندی پۆڵه‌ندا ئیتاڵیا وێڵز ئینگلته‌را ئۆرۆگوای، مه‌كیسك، پیرۆ، كرواتیا، میسر كۆستاریكادێن.
سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵبژاده‌ی عێراقیش له‌ پله‌ی 119دایه‌ و دوو پله‌ سه‌ركه‌وتووه‌


1108 جار خوێندراوەتەوە
07/04/2017

بابەتی زیاتر