Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

پارێزه‌ره‌كه‌ی هه‌وڵی ڕاگرتنی سزاكه‌ی سه‌ر میسی ده‌دات

یه‌كه‌مین كاره‌كانی‌ هه‌وڵدان بۆ سزای‌ راگرتنه‌كه‌ی‌ لیۆنێل میسی ده‌ستپێكردو پارێزه‌ری یاریزانه‌كه‌ش ئاماژه‌ به‌پێشكه‌شكردنی‌ تانه‌ی‌ راگرتنه‌كه‌ به‌فیفا ده‌كات.
خوان دی دیۆس كریسپۆ پارێزه‌ری‌ تایبه‌تی‌ كێشه‌ی‌ راگرتنه‌كه‌ی‌ میسی له‌میانه‌ی‌ لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه‌ی‌ سپۆرتی‌ كه‌ته‌لۆنی‌ وتی‌: داواكاری‌ فه‌رمی‌ یه‌كێتی‌ تۆپی پێی ئه‌رجه‌نتینم به‌فیفا گه‌یاندوه‌ و وه‌لاَمیشم له‌و فیفا وه‌رگرتۆته‌وه‌ كه‌تاكه‌ رێگه‌ چاره‌سه‌ر له‌به‌رده‌ماندا پێشكه‌شكردنی‌ داوای‌ پێداچونه‌وه‌یه‌ به‌سزاكه‌.
ناوبراو وتیشی: داواكاری‌ پێداچونه‌وه‌ی‌ سزاكه‌ له‌لایه‌ن یه‌كێتی‌ تۆپی پێی ئه‌رجه‌نتینه‌وه‌ باشترین بڕیاره‌و هیواداریشم فیفا به‌زوترین كات هاوكاریمان بكات بۆ چاره‌سه‌كردنی‌ ئه‌م كێشه‌یه‌.
هه‌روه‌ها كریسپۆ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكرد كه‌هیوایه‌كی‌ زۆریان هه‌یه‌ به‌وه‌ی‌ سزاكه‌ كه‌مبكرێته‌وه‌ یاخود به‌ته‌واوی‌ لابچێت دڵخۆشی خۆشی نیشاندا به‌وه‌ی‌ كه‌هێشتا ماوه‌یه‌كی‌ زۆر ماوه‌ بۆ یاریه‌كانی‌ داهاتوی‌ ئه‌رجه‌نتین.


1394 جار خوێندراوەتەوە
08/04/2017

بابەتی زیاتر