داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

عێراق ڕێگه‌ به‌سوپای‌ توركیا نادات ئۆپراسیۆنی سه‌ربازی‌ له‌خاكه‌كه‌يدا ئه‌نجام بدات



حكومه‌تی‌ عێراق ڕایگه‌یاند ڕێگه‌ به‌سوپای‌ توركیا نادات هیچ ئۆپراسیۆنێكی‌ سه‌ربازی‌ له‌سه‌ر خاكی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ ئه‌نجام بدات، داواشده‌كات دوای‌ كۆتاییهاتنی‌ ڕێكخراوی‌ داعش له‌عێراق هێزه‌ توركیه‌كه‌ی‌ باشیك ئه‌و ناوچه‌یه‌ جێبهێڵێت.

سه‌عد حه‌دیسی‌ وته‌بێژی‌ حكومه‌تی‌ عێراق ئاشكرایكرد به‌غدا ڕێگه‌ به‌هیچ لایه‌نێكی‌ ده‌ره‌كی‌ نادات ئۆپراسیۆنی‌ سه‌ربازی‌ له‌سه‌ر خاكی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ ئه‌نجام بدات، ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ش كرد حكومه‌تی‌ به‌غدا چاوه‌ڕێیه‌ ئه‌نقه‌ره‌ به‌ڵێنه‌كانی‌ سه‌باره‌ت به‌پاشه‌كشه‌ی‌ هێزه‌كانی‌ له‌خاكی‌ عێراق جێبه‌جێ‌ بكات به‌تایبه‌ت دوای‌ كۆتایی هاتنی‌ پڕۆسه‌ی‌ كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی‌ موسڵ و كۆتایی هاتنی‌ داعش له‌عێراق.

په‌یوه‌ندیه‌كانی‌ نێوان به‌غداو ئه‌نقه‌ره‌ گرژی‌ تێكه‌وت دوای‌ ئه‌وی‌ له‌كۆتاییه‌كانی‌ ساڵی‌ 2015 توركیا به‌بیانووی‌ پشتیوانی‌ هێزه‌كانی‌ حه‌شدی‌ نیشتیمانی‌ هێزێكی‌ ڕه‌وانه‌ی‌ ناوچه‌ی‌ باشیكی‌ نزیك موسڵ كرد، حكومه‌تی‌ عێراقیش بوونی‌ ئه‌و هێزه‌ی‌ به‌پێشێلكردنی‌ سه‌ربه‌رخۆیی وڵاته‌كه‌ی‌ وه‌سفكردو تائێستا چه‌ندین جار داوای‌ پاشه‌كشه‌ی‌ هێزه‌كه‌ی‌ له‌حكومه‌تی‌ توركیا كردووه‌.

363 جار خوێندراوەتەوە
08/04/2017

بابەتی زیاتر