داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

دوای‌ 14 ساڵ له‌ جه‌نگی‌ عێراق ئه‌وه‌ی‌ نه‌ت زانیوه‌ له‌ په‌یامه‌وه‌ بیزانه‌


په‌یام، مه‌عروف مه‌جید 

14  ساڵ لەمەوبەر هێزەكانی‌ ئەمەریكا گەیشتنە شاری‌ بەغدا و پەیكەرەكەی سەدام حسێنیان لە ناوەڕاستی شارەكە روخاند، بەوەش كۆتاییان بە دەسەڵاتی‌ (35) ساڵەی‌ رژێمی‌ بەعس هێنا لە عێراق، ئەو رۆژەش بە رۆژی رزگاریی عێراق یان داگیركردنی عێراق یان پرۆسەی ئازادی عێراق لەلایەن هاوڵاتیان و ناوەندە سیاسییەكانەوە ناو دەبرێت . ‌

ئەم جەنگە لەلایەن ئەمەریكا و هاوپەیمانەكانییەوە ، بە یەكێك لەگەورەترین جەنگ هەژمار دەكرێ‌ كە لەمێژووی عێراقدا لە دوای خۆی زۆرترین قوربانی لێكەوتبێتەوە . بە پێی ئامارە نافەرمییەكان كە بەشێك لە رێكخراوەكان بڵاو یان كردۆتەوە . 

لە سەرەتای جەنگەكەوە تا ساڵی 2017 ، 430 هەزار هاوڵاتی بێتاوان بەهۆی جەنگ و ئالۆزییەكانەوە گیانیان لە دەستداوە ، لەناو ئەو شارانەشدا بەغداد بە پلەی یەكەم دێت  و دواتر دیالە و دواتر ئەنبار . لەبەرامبەریشداچوار هەزار و (486) سەربازی ئەمەریكی لە عێراق كوژران،  

یەكێكی تر لەو نەهامەتیانەی رووی لە عێراق كرد، نزیكەی 4 ملیۆن هاوڵاتی لەسەر ماڵ و شوێنی خۆیان ئاوارە بوون ، كە سەرجەمیان لە وڵاتانی دراوسَی نیشتەجێبوون كە دابەش بوون بەسەر 64 وڵاتی عەرەبی و ئەوروپی دا . 

هەروەها زیاتر لە چوار ملیۆن و نیو هاوڵاتی لەناوخۆی عێراق ئاوارە بوون كە بەشێكی زۆریان لە ناو خێمە و سەربازگەكان و شوێنی نەشیاو ژیانیان بەسەر دەبرد .

بەشێكی تری ئەو كەسانەی زەرەر مەند بوون لەو جەنگە . بونی زیاتر لە یەك ملیۆن ئافرەتی بێوەژنە كە بەهۆی ئەو جەنگەوە هاوسەرەكانیان بەهۆی شەر یان كردەوە خۆكوژییەكانەوە گیان لە دەست داوە .هەر ئەمەش وای كرد زیاتر لە 5 ملیۆن منداڵی بێ باوك بن . 

لە روی تەندروستیشەوە ئەم كەرتەش توشی داروخانێكی گەورە هات ،لە دوای داگیركارییەكەوە 39 نەخۆشی جۆراو جۆر لە عێراقدا سەریان هەڵدا بەتایبەتی كۆلیرا و شەلەلی منداڵ. بەۆهی شەرەكانیشەوە دەیان نەخۆشخانە و مەڵبەندی تەندروستی خاپور كران . تەنانەت وای لێهات بۆ هەزار هاوڵاتی یەك شوێنی مانەوەیان هەبێ‌ لە نەخۆشخانەكاندا . 
لە بواری پیشەسازیشدا . زیاتر لە 14 هەزار كارگە لە كاركەوتون ، هەر ئەمەش وای كردوە . 75% بەشەخۆراكی هاوڵاتیان و لە 90% كەرەستەی پیشەسازی لە وڵاتانی دەرەوە هاوردەبكرێت . 

لە روی كەرتی كشتوكاڵیشەوە لە ئێستادا 12 ملیۆن دۆنم كاری لەسەر دەكرێت لە كاتێكدا عێراق زیاتر لە 50 ملیۆن دۆنم زەوی كشتوكاڵی هەیە . جگە لە ناوبردنی ملیۆنا دار خورما و هەزار رەز و باخ كە گەورەترین زیانیان بە ئابوری وڵات گەیاند 

زیانەكان كەرتی پەروەردەشی فەرامۆش نەكردووە، لە ئێستادا لە عێراق نزیكەی 9 هەزار قوتابخانە لەناو بینای قوردان ، و بۆ دەرچوون لەو گرفتە پێویستی بە 11 هەزار قوتابخانەی تر هەیە .وە لە ئێستا زیاتر لە 40 خوێندكار لە ژورێكدا دەخوێنن. زیاتر لە شەش ملیۆن هاوڵاتیش بێبەش بوون لە خوێندن و خویندنەوە..

لە دوای روخانی دەسەڵاتی سەدام حوسێن لە عێراق . 371 حزب و لایەنی سیاسی دروست بوون، بەپێی سەرژمێرییەكانی كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكان ، وە 11670 رێكخراوی كۆمەڵی مەدەنی بونیان هەیە ، هەروەها 980هەزار سەرباز و كارمەندی ئەمنی و 126 كۆمپانیای پاراستنی ئەمنی ناوخۆی و دەرەكی بونیان لە عێراقدا دروست كراون  .

 زیاتر لە 73 هێزی چەكداری میلیشیا كە ژمارەی ئەندامەكانی 117 هەزار كەسن دوور لە یاسا كاردەكەن . 
، لە روی دەزگاكانی راگەیاندنەوە ، 54 رۆژنامە و گۆڤار ی رۆژانە و هەفتانە و هەروەها 63 كەناڵی تەلەفزیۆن و ئاسمانی و ناوخۆیی و 29 رادیۆ  چوار تۆری پەیوەندی بونیان هەیە . 
ئەمەش بەرهەمی  ئەو جەنگەیە كە ناوی لێنراوە پرۆسەی ئازادی عێراق ......

2370 جار خوێندراوەتەوە
09/04/2017

بابەتی زیاتر