داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

هێزه‌ عیراقیه‌كان گه‌ڕه‌كێكی دیكه‌ له‌ خۆرئاوای موسڵ كۆنترۆڵ ده‌كه‌نه‌وه‌


له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا فه‌رمانده‌یی پڕۆسه‌كانی‌ نه‌ینه‌وا رایگه‌یاند، هێزه‌كانی‌ دژه‌ تیرۆری عیراق گه‌ڕه‌كی‌ مه‌تاحن-یان له‌ به‌شی‌ خۆرئاوای‌ موسڵ كۆنتڕۆڵكردووه‌ته‌وه‌و ئاڵای‌ عێراق-یان له‌سه‌ر باره‌گاو باڵه‌خانه‌كانی ئه‌و گه‌ڕه‌كه‌ به‌رزكردووه‌ته‌وه‌
رۆژی رابردووش فه‌ریق رائید شاكر جه‌وده‌ت فه‌رمانده‌ی پۆلیسی فیدڕاڵی، له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئه‌وه‌ی ئاشكراكرد، له‌ 19ی شوباتی ئه‌مساڵه‌وه‌، هێزه‌كانیان توانیویانه‌ كۆنتڕۆڵی 61 ناوچه‌ی موسڵ بكه‌نه‌وه‌و هه‌روه‌ها 274 كیلۆمه‌تر دوجایان له‌به‌شی‌ خۆرئاوای‌ شاره‌كه‌ كۆنتڕۆڵكردوه‌ته‌وه‌.
ئۆپه‌راسیۆنی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی موسڵ له‌ ڕۆژی 17ی تشرینی یه‌كه‌می ساڵی رابردوو ده‌ستی پێكردوه‌و به‌هۆی سه‌ختی به‌رگری چه‌كدارانی داعش له‌و شاره‌و هه‌روه‌ها به‌كارهێنانی هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی وه‌ك قه‌ڵغانی مرۆیی، كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی شاره‌كه‌ به‌هێواشی به‌رێوه‌ده‌چێت.

847 جار خوێندراوەتەوە
10/04/2017

بابەتی زیاتر