داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 3:17
نیوه‌ڕۆ 12:17
عه‌سر 4:05
ئێواره‌ 7:29
خه‌وتنان 8:44

ئاسیاو كۆره‌ك نرخی كورته‌نامه‌یان له‌ 25 وه‌ كرده‌ 50 دینار

كۆمپانیاكانی‌ مۆبایل له‌ هه‌رێمی كوردستان_ ئاسیاسێڵ و كۆڕه‌ك تیلیكۆم_ نرخی ناردنی كورته‌نامه‌ به‌رزده‌كه‌نه‌وه‌ و له‌ رێكه‌وتی 20 ی ئه‌م مانگه‌وه‌ نرخی ناردنی هه‌ر  كورته‌نامه‌یه‌ك له‌ 25 دیناره‌وه‌ بۆ 50 دینار به‌رز ده‌بێته‌وه‌.
كۆمپانیای ئاسیاسێڵ نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی به‌شداربووانی كردووه‌ و تیایدا هاتووه‌ نرخی خزمه‌تگوزاری كورته‌نامه‌ی ناوتۆڕ و ده‌ره‌وه‌ی تۆڕ ده‌گۆڕدرێت بۆ 50 دینار و بڕیاره‌كه‌ش له‌ به‌رواری 20 ی 4 ی 2017 ده‌كه‌وێته‌بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌.
هاوكات كۆمپانیای كۆڕه‌ك تیلیكۆم به‌ هه‌مان شێوه‌ رایگه‌یاندووه‌ له‌ 20ی نیسانی 2017 ه‌وه‌ نرخی خزمه‌تگوزاریی كورته‌نامه‌ بۆ 50 دینار به‌رز ده‌بێته‌وه‌.
به‌رزكردنه‌وه‌ی‌ نرخی كورته‌ نامه‌ی‌ تۆڕه‌كانی‌ په‌یوه‌ندی له‌ هه‌رێمی كوردستان له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ هاولاَتیان زۆر ناڕازین له‌ نرخی فرۆشی كارتی‌ مۆبایل و  چركه‌كانی‌ په‌یوه‌ندیكردن و له‌ماوه‌ی‌ رابردووشدا چه‌ندجارێك كه‌مپینی‌ ناره‌زاییان دژی ئاسیاسێڵ و كۆره‌ك تلیكۆم ئه‌نجامداوه‌.


4960 جار خوێندراوەتەوە
15/04/2017

بابەتی زیاتر