داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

ئه‌م چیرۆكه‌ بخوێنه‌وه‌ .. خۆشه‌ویستی‌ و هاوكاریكردن به‌ بێ هه‌ماهه‌نگی‌ ته‌نها قوربانیدانه‌



وه‌رگێڕانی: ئه‌ندام عومه‌ر

گه‌نجێك پانتۆڵێكی‌ كڕی‌ و كاتێك هێنایه‌وه‌ ماڵه‌وه‌، داوای‌ له‌ دایكی‌ كرد ٤ سانتیمه‌تر بۆی‌ كورت بكاته‌وه‌، دایكی‌ وتی‌: زۆر سه‌رقاڵم ناتوانم ..
داوای‌ له‌ خوشكه‌ گه‌وره‌كه‌ی‌ كرد ٤ سانتیمه‌تر بۆی‌ كورت بكاته‌وه‌، وتی‌: سه‌رقاڵی‌ ئاماده‌كردنی‌ نانی‌ ئێواره‌م، ناتوانم ..

چوه‌ لای‌ به‌رگدورێك و ٤ سانتیمه‌تر بۆی‌ كورت كرده‌وه‌ و هاته‌وه‌ ماڵه‌وه‌، دوای‌ نانخواردن خه‌وت، بۆ ئه‌وه‌ی‌ سبه‌ی‌ زوو له‌ خه‌و هه‌ڵسێت و بچێت بۆ ده‌وام.
دڵی‌ دایك هه‌میشه‌ لای‌ ڕۆله‌كانیه‌تی‌، بۆیه‌ شه‌و چو پانتۆڵه‌كه‌ی‌ هێنا و ٤ سانتیمه‌تر بۆی‌ كورت كردوه‌ و بردییه‌وه‌ ناو دۆڵابه‌كه‌.

پاش قاپ شۆردن و خاوێنكردنه‌وه‌ی‌ ماڵ، وه‌ك هه‌میشه‌ كه‌ خوشك نازی‌ برا هه‌ڵده‌گرێـت، پانتۆڵه‌كه‌ی‌ هێنا و ٤ سانتیمه‌تری‌ كورت كرده‌وه‌ و بردییه‌وه‌ شوێنی‌ خۆی ..
به‌یانی‌ كاتێك گه‌نجه‌كه‌ ویستی‌ پانتۆڵه‌كه‌ له‌پێ بكات، تووشی‌ سه‌رسوڕمانبوو، كه‌ بینیی‌ ئه‌وه‌نده‌ كورته‌ به‌ شێوه‌یه‌ك له‌ خوار ئه‌ژنۆیه‌تی‌ ...

په‌ند له‌م چیرۆكه‌یه‌ ئه‌وه‌یه‌:
✔ كاركردن به‌ بێ هه‌ماهه‌نگی‌ نێوان یه‌كتر، شكستی‌ له‌ دوادێت، هه‌رچه‌نده‌ قوربانی‌ گه‌وره‌شی‌ له‌پێناو درابێـت.
✔ زۆرجار شكسته‌كان به‌ هۆی‌ خۆشه‌ویستی‌ له‌ ڕاده‌به‌ده‌ره‌، نیه‌تی‌ مرۆڤه‌كان باشه‌، به‌ڵام جیبه‌جێكردنه‌كه‌یان هه‌ڵه‌یه‌.
✔ پێش ده‌سپێكردنی‌ هه‌ر كارێك، پرسیار بكه‌، چونكه‌ دواجار په‌شیمانی‌ نه‌سوودی‌ هه‌یه‌، نه‌ دادت ئه‌دات.
✔ ده‌شێت كاری‌ بچووك، ئه‌نجامی‌ گه‌وره‌ی‌ هه‌بێت، بۆیه‌ هیچ شتێك به‌كه‌م مه‌زانه‌.

كۆتایی‌ چیرۆكه‌كه‌ش به‌ فه‌رمایشتێكی‌ خوای‌ گه‌وره‌یه‌ كه‌ ئه‌فه‌رموێت "وَأَمْرُهُمْ شُورَی‌ٰ بَیْنَهُمْ"، هیچ شتێك به‌ بێ راوێژ مه‌كه‌ن..
 

1168 جار خوێندراوەتەوە
18/04/2017

بابەتی زیاتر