داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 3:17
نیوه‌ڕۆ 12:17
عه‌سر 4:05
ئێواره‌ 7:29
خه‌وتنان 8:44

قاچی چەپی مانوێل نۆیەر درزی بردووە



په‌یام ـ 

قاچی چەپی گۆڵپارێزی یانەی بایەرن میونخی ئەڵمانی، مانوێل نۆیەر درزی بردووە.

لە روونکردنەوەیەکدا کە لە ماڵپەڕی یانەی بایەرن میونخدا بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوەکراوە کە لە یاریی گەڕانەوەی چارەکی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپادا بەرامبەر بە یانەی ریال مەدرید، گۆڵپارێزی یانەکەیان، مانوێل نۆیەر تووشی پێکان بووە.
لە روونکردنەوەکەدا باس لەوەکراوە، لە کاتی تۆمارکردنی گۆڵی سێیەمی یانەی ریال مەدرید لەلایەن رۆناڵدۆوە، نۆیەر تووشی پێکان بووە و لە پشکنینەکانی دوای یارییەکەشدا دەرکەوتووە کە قاچی چەپی درزی بردووە.

ئاماژە بەوەشكراوە، دوای ئەوەی نۆیەر گەڕایەوە بۆ میونخ، پشکنینی وردی بۆ دەکرێت و دەست بە چارەسەری پزیشکی پێویست دەکرێت بۆی.

لەو هەواڵانەشدا کە لە میدیای ئەڵمانیدا بڵاوکراونەتەوە، ئاماژە بەوەکراوە ئەگەری زۆرە نۆیەری تەمەن ٣١ ساڵی گۆڵپارێزی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا، نەتوانێت چیتر لەم وەرزەدا لە یارییەکاندا بەشداریی بکات.

1076 جار خوێندراوەتەوە
19/04/2017

بابەتی زیاتر