داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

دوو فرۆكەی ئەمریكی رێگریان لە دوو فرۆكەی روسی گرت ئاسمانی ئەمریكا ببەزێنن



پەیام:

وه‌زاره‌تی‌ به‌رگری‌ ئه‌مریكا رایگه‌یاند رێگریی‌ له‌ دوو فڕۆكه‌ی‌ ڕووسیا كردووه‌ كه‌ نزیكبووه‌ ئاسمانی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ له‌ ئالاسكا ببه‌زێنن.

وته‌بێژی فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی زه‌ریای ئارام له‌ وه‌زاره‌تی به‌رگری‌ ئه‌مریكا رایگه‌یاند "دوو فڕۆكه‌ی جۆری ئێف 22ی ئه‌مریكی، رێگرییان كردووه‌ له‌ دوو فڕۆكه‌ی رووسی له‌ جۆری تو 95، كه‌ نزیكبووه‌ ئاسمانی‌ ئه‌مریكا له‌ ئالاسكا ببه‌زێنن".

وته‌بێژی فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی زه‌ریای ئارام ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌ "ئه‌و ڕووداوه‌ رۆژی دووشه‌ممه‌ ڕووی‌ داوه‌ و، ئه‌و فڕۆكانه‌ نزیكبوونه‌ته‌وه‌ له‌ دوورگه‌ی كۆدیاك له‌ ویلایه‌تی‌ ئالاسكای‌ ئه‌مریكا".

وتیشی‌ "فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌ رووسییه‌كان نزیك بوونه‌ته‌وه‌ له‌ ناوچه‌ی ناساندنی به‌رگریی ئاسمانیی ئالاسكا بۆیه‌ له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ رێگریان لێكراوه‌ و، فڕۆكه‌خانه‌ی به‌رگریی باكووری ئه‌مریكا له‌ نزیك ناوچه‌كه‌ (نۆراد) به‌رده‌وام ئاماده‌یه‌ بۆ به‌رگریكردن له‌ ئاسایشی ئاسمانی ناوچه‌كه‌".

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ ئادام كینزینگه‌ر كۆنگریسمانی كۆمارییه‌كان، له‌ لێدوانیدا بۆ كه‌ناڵی سی ئێن ئێن رایگه‌یاند "رووسه‌كان به‌و كاره‌یان هه‌وڵ ده‌ده‌ن هێزی خۆیان نیشانی ئه‌مریكا بده‌ن و، بڵێن ئه‌وان هێشتا له‌و ناوچه‌یه‌دان".

3619 جار خوێندراوەتەوە
20/04/2017

بابەتی زیاتر