داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 3:17
نیوه‌ڕۆ 12:17
عه‌سر 4:05
ئێواره‌ 7:29
خه‌وتنان 8:44

له‌ڕێی گروپی خوێنه‌كه‌ته‌وه‌ كه‌سایه‌تیت بناسه‌ ..!

هۆكارگه‌لێكی زۆر هه‌ن كه‌ ده‌كرێت كاریگه‌ریان له‌سه‌ر جۆری كه‌سایه‌تی مرۆڤ هه‌بێ له‌وانه‌ش ..(ئه‌و ژینگه‌كۆمه‌ڵایه‌تیه‌ی كه‌ مرۆڤی تێدا ده‌ژیت ، ئه‌و فشاره‌ی كه‌ ڕۆژانه‌ ژیان ده‌یخاته‌ سه‌ر شانی ، به‌هه‌مان شێوه‌ زانایان گه‌یشتونه‌ته‌ ئه‌وه‌ی كه‌ جۆری گروپی خوێنیش كاریگه‌ری له‌سه‌ر كه‌سێتی مرۆڤ داده‌نێت  به‌شێوه‌یه‌كی گشتی چوار جۆر  له‌ گروپی خوێنمان هه‌یه‌ كه‌ هه‌ر مرۆڤه‌و هه‌ڵگری گروپێكه‌ ئه‌و گروپانه‌ش بریتین له‌ (A ,B,AB,O) كه‌هه‌ر جۆرێك له‌م جۆرانه‌ش ده‌كرێت دابه‌ش بكرێت بۆ زائید و ناقس  پێگه‌ی (هیربال باور ) بابه‌تێكی بڵاو كردۆته‌وه‌ كه‌ تێیدا ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات كه‌ گروپی خوێن به‌م چه‌شنه‌ كاریگه‌ری له‌سه‌ر كه‌سێتی مرۆڤ ده‌بێت :

گروپی خوێنی  A :

 ئه‌م گروپه‌ به‌وه‌ جیا ده‌كرێته‌وه‌ كه‌ هه‌ڵگره‌كه‌ی به‌رده‌وام سه‌ربه‌خۆیه‌ و كه‌سایه‌تی به‌هێزه‌ ، یابانیه‌كان پێیان وایه‌ كه‌ گروپی خوێن كاریگه‌ری زۆری له‌سه‌ر كه‌سێتی مرۆڤ هه‌یه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ له‌ كاتێكدا كه‌ كه‌سێك داوای هه‌لی كار ده‌كات  یه‌كێك له‌و پرسیاره‌ سه‌ره‌كیانه‌ی كه‌لێی ده‌كرێت گروپی خوێنه‌كه‌یه‌تی ته‌نانه‌ت له‌ كاتی هاوسه‌رگیریشدا گروپی خوێن ڕۆڵێكی گرنگی هه‌یه‌ و پرسیاری سه‌ره‌كی یه‌ .

گروپی خوێنی  O :

له‌توێژینه‌وه‌یه‌كدا كه‌ 45 كه‌س به‌شداریان تێدا كردووه‌ ئه‌وه‌ پشتڕاست كراوه‌ته‌وه‌ كه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی هه‌ڵگری ئه‌م گروپه‌ له‌خوێنن زیاتر ده‌توانن به‌رپرسیارێتی هه‌ڵبگرن و 
یاسایان خۆش ده‌وێت و به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ كارده‌كه‌ن و په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵ كه‌سانی تردا باشه‌ .

گروپی خوێنی  B :

توێژینه‌وه‌یه‌ك ئه‌وه‌ی سه‌لماندووه‌ كه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی هه‌ڵگری ئه‌م گروپه‌ن كه‌سانێكن كه‌ له‌سه‌ر خۆ و هێمنن له‌ كارو بڕیاردا و حه‌زیان له‌ داهێنانه‌و توانایه‌كی باشیشیان بۆ ئه‌و كاره‌ هه‌یه‌ .


گروپی خوێنی  AB  :

ئه‌و كه‌سانه‌ی هه‌ڵگری ئه‌م جۆره‌ن له‌ گروپی خوێنی كه‌سانێكن كه‌ حه‌ز به‌  شتی سۆزداری ده‌كه‌ن و به‌رده‌وام باوه‌ڕیان به‌ كه‌سانی چوار ده‌وریان هه‌یه‌ و ده‌یانه‌وێت له‌ ژیانێكی ڕوحانیدا بژین .



له‌عه‌ره‌بیه‌وه‌ : مولود موحه‌ممه‌د 

سه‌رچاوه‌ :  DW.COM



3914 جار خوێندراوەتەوە
21/04/2017

بابەتی زیاتر