ڕێكخراوی داعش به‌رپرسیارێتی ڕووداوی ته‌قه‌كردنه‌كه‌ی پاریسی له ئه‌ستۆ گرت، كه به‌هۆیه‌وه پۆلیسێك كوژرا و دوانی دیكه‌ش بریندار بوون.
شه‌وی رابردوو له ڕووداوێكی ته‌قه‌كردندا له شه‌قامی شانزه‌لیزێی شاری پاریسی فه‌ڕه‌نسا، پۆلیسێك كوژرا و دووانی دیكه‌ش برینداربوون.
هه‌ندێك له سه‌رچاوه هه‌واڵییه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن ئه‌و هێرشه له‌لایه‌ن دوو چه‌كداره‌وه و به چه‌كی كڵاشینكۆف ئه‌نجام دراوه.
پاش هێرشه‌كه‌ش رێكخراوی داعش به‌رپرسیارێتیی ڕوودوهكهی له‌ئه‌ستۆ گرت و رایگه‌یاند: هێرشه‌كه له‌لایه‌ن چه‌كدارێكی ئه‌و رێكخراوه‌وه ئه‌نجام دراوه. ئاشكرایشی كرد ئه‌و چه‌كداره‌ی ناوی ئه‌بو یوسف به‌لجیكییه.
لای خۆیشیه‌وه فرانسۆ ئۆلاند سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا هێرشه‌كه‌ی به كارێكی ترسنۆكانه و تیرۆرستی وه‌سف كرد.
پۆلیسی فه‌ره‌نسا رایگه‌یاند هێشتا هێرشبه‌ره‌كه ده‌ستگیر نه‌كراوه، به‌ڵام ناسنامه‌ی ئاشكرا كراوه و ماڵه‌كه‌شی كه له شارۆچكه‌یه‌كی رۆژهه‌ڵاتی پاریسه، پشكنراوه.
1101 جار خوێندراوەتەوە
21/04/2017