داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

ئێران.. ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد له‌ كاندیدی بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری دوور خرایه‌وه‌

ئه‌نجومه‌نی‌ چاودێری‌ ده‌ستوری‌ ئێران ناوی‌ شه‌ش له‌پاڵێوراوانی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ په‌سه‌ندكردو، ئه‌حمه‌دی‌ نه‌ژادی‌ سه‌رۆكی‌ پیشووی‌ ئه‌و وڵاته‌ی‌ له‌ پڕۆسه‌كه‌ دوورخسته‌وه‌.
ده‌زگاكانی‌ ڕاگه‌یاندن بڵاویانكرده‌وه‌ حه‌سه‌ن ڕۆحانی‌ سه‌رۆكی‌ ئێران له‌گه‌ڵ‌ پێنج كاندیدی‌ دیكه‌ ڕكابه‌ری‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ ئه‌و وڵاته‌ ده‌كه‌ن، كه‌ بڕیاره‌ 19ی‌ مانگی‌ داهاتوو به‌ڕێوه‌ بچێت.
ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ ئه‌حمه‌دی‌ نه‌ژادو حامید به‌قایی له‌ به‌شداریكردنی‌ پرۆسه‌كه‌ بێبه‌شكردووه‌، هاوكات جگه‌ له‌ڕۆحانی‌ ناوی‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ئیبراهیم ڕه‌ئیسی‌" محه‌مه‌د باقر" مسته‌فا میرسه‌لیم" مسته‌فا هاشمی‌ و ئیسحاق جیهانگیری‌ په‌سه‌ندكردووه‌.
ئه‌نجومه‌نی‌ چاودێری‌ ده‌ستوری‌ ئێران ئه‌و شه‌ش پاڵێوراوه‌ی‌ له‌نێوان زیاتر له‌ 1600كه‌س هه‌ڵبژاردووه‌ كه‌ناوی‌ خۆیان بۆ پڕۆسه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ تۆماركردبوو، هاوكات له‌كۆی‌ زیاتر له‌ 130 ئافره‌ت هیچ كامێكیان متمانه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ی‌ به‌ده‌ست نه‌هێناوه‌


843 جار خوێندراوەتەوە
21/04/2017

بابەتی زیاتر