داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 3:17
نیوه‌ڕۆ 12:17
عه‌سر 4:05
ئێواره‌ 7:29
خه‌وتنان 8:44

پۆلیسی فیدراڵیی عێراق كچێكی‌ ئێزیدییان له‌ده‌ستی‌ داعش ڕزگار كرد

پۆلیسی فیدراڵیی عێراق له‌ به‌شی‌ راستی‌ شاری‌ مووسڵ كچێكی‌ ئێزیدییان له‌ده‌ستی‌ داعش ڕزگار كرد.

رائد شاكر جه‌وده‌ت، فه‌رمانده‌ی پۆلیسی فیدراڵیی عێراق، رایگه‌یاند "هێزه‌كانیان له‌ گه‌ڕه‌كی ته‌نه‌ك له‌ ڕۆژئاوای شاری‌ موسڵ، كچێكی مێردمنداڵی‌ ئێزیدیان له‌ ده‌ستی‌ داعش ڕزگار كردووه‌".
فه‌رمانده‌ی پۆلیسی فیدراڵیی عێراق ئاشكرای‌ كرد "ئه‌و كچه‌ كورده‌ ئێزیدییه‌ ناوی فه‌ره‌ح ده‌خیله‌ و ته‌مه‌نی‌ ته‌نها 11 ساڵه‌".
وتیشی‌ "بۆ پاراستن و گرتنه‌به‌ری‌ رێكاری‌ پێویست تا گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ بۆ لای‌ خێزانه‌كه‌ی‌، ره‌وانه‌ی دادگا كراوه‌ له‌ حه‌مام عه‌لیل".
پۆلیسی‌ فیدراڵ گرته‌ی‌ ڤیدیۆیی‌ كچه‌كه‌ی‌ بڵاوكردووه‌ته‌وه‌، كه‌ تێیدا قسه‌ی‌ له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن و داوای‌ لێده‌كه‌ن كه‌ قسه‌ بكات و چیتر نه‌ترسێت چونكه‌ ئه‌وان ده‌یگه‌ڕێننه‌وه‌ بۆ لای‌ دایكی‌.
به‌پێی‌ زانیارییه‌كان چه‌ند كچێكی‌ دیكه‌ی‌ ئێزیدی‌ له‌ كاتی‌ به‌ڕێوه‌چوونی‌ ئۆپراسیۆنی‌ ئازادكردنه‌وه‌ی‌ شاری‌ مووسڵ، رزگار كراون و بڕیاره‌ له‌ رۆژانی‌ داهاتوودا له‌ رێگه‌ی‌ نووسینگه‌ی‌ رزگاركردنی‌ كوردانی‌ ئێزیدییه‌وه‌ بگه‌ڕێنرێنه‌وه‌ لای‌ خێزانه‌كانیان.


444 جار خوێندراوەتەوە
21/04/2017

بابەتی زیاتر