داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
ئه‌ندازه‌ 21:00 24:00
پرد 10:10
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

هێزه‌ عێراقییه‌كان كوژرانی‌ پێنج سه‌ركرده‌ی‌ داعشیان راگه‌یاند

هێزه‌ عێراقییه‌كان كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی‌ دوو گه‌ڕه‌كی‌ دیكه‌ی‌ شاری‌ مووسڵ و، كوژرانی‌ پێنج سه‌ركرده‌ی‌ داعشیان راگه‌یاند.

عه‌بدولئه‌میر یاره‌ڵا، فه‌رمانده‌ی‌ ئۆپراسیۆنی‌ كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی‌ مووسڵ، رایگه‌یاند "هێزه‌كانی‌ دژه‌تیرۆر گه‌ڕه‌كی‌ سه‌وره‌ و نه‌سریان له‌ به‌ری‌ رۆژئاوای‌ شاری‌ مووسڵ به‌ ته‌واوی‌ كۆنترۆڵ كردووه‌ته‌وه‌".
هه‌ر له‌ چوارچێوه‌ی‌ پلانی‌ نوێی‌ هێزه‌كانی‌ عێراق بۆ ئازادكردنه‌وه‌ی‌ رۆژئاوای‌ شاری‌ مووسڵ، هێرشی‌ ئه‌و هێزانه‌ بۆ سه‌ر گه‌ڕه‌كی‌ سحه‌ ده‌ستی‌ پێكردووه‌.
به‌پێی‌ زانیارییه‌كان تا ئێستا هێزه‌كانی‌ پۆلیسی‌ فیدراڵی عێراق‌ له‌سه‌دا 40ی‌ ناوچه‌ی‌ مووسڵی‌ كۆنیان له‌‌ رۆژئاوای موسڵ كۆنترۆڵكردووه‌ته‌وه‌.
لای‌ خۆیشیه‌وه‌ رائید شاكر جه‌وده‌ت، فه‌رمانده‌ی‌ پۆلیسی‌ فیدڕاڵیی‌ عێراق، ئاشكرای‌ كرد "له‌ ئه‌نجامی‌ بۆردوومانه‌كانیان پێنج سه‌ركرده‌ی‌ دیكه‌ی‌ داعش له‌ به‌ری‌ راستی‌ شاری‌ مووسڵ كوژراون".
وتیشی‌ "له‌ ناویاندا ئه‌بو عه‌بدوڵڵا حوسێنی‌ ئامۆزای‌ ئه‌بووبه‌كر به‌غدادی‌ و خالید عه‌لی‌ نه‌دا وه‌زیری‌ زه‌كاتی‌ رێكخراوی‌ داعش هه‌ن".


720 جار خوێندراوەتەوە
21/04/2017

بابەتی زیاتر