داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف ته‌وه‌ری وتاری ئه‌م هه‌ینیه‌ی بۆ وتاربێژان دیاری كرد

وه‌زاره‌تی‌ ئه‌وقاف و كاروباری‌ ئاینی‌ وتاری‌ پێشنیازكراو ئاڕاسته‌ی‌ مزگه‌وته‌كان ده‌كات و داوا له‌ مامۆستایانی‌ ئاینی‌ ده‌كات په‌به‌ندبن پێیه‌وه‌.
لیژنه‌ی‌ بۆردی‌ ئاماده‌كردنی‌ وتار له‌وه‌زاره‌تی‌ ئه‌وقاف وتاری‌ ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی‌ ئاماده‌كردووه‌و داوای‌ له‌مامۆستایانی‌ ئاینی‌ كردووه‌ له‌ وتاری‌ ئه‌مڕۆ هه‌ینیدا باسی‌ ئسراو میعراج بكه‌ن،
لیژنه‌كه‌ ته‌نانه‌ت ده‌قی‌ وتاره‌كه‌شی‌ داناوه‌و ئه‌ركی‌ مامۆستایانی‌ ئایینیشی‌ ته‌نها له‌ خوێندنه‌وه‌ی‌ وتاره‌ دیاریكراوه‌كه‌دا كورتكردۆته‌وه‌.
هه‌نگاوه‌كه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ ئه‌وقاف پێده‌چێت ڕوبه‌ڕووی‌ ناڕه‌زایی به‌رفراوانی‌ مامۆستایانی‌ ئاینی‌ و نوێژخوێنانی‌ مزگه‌وته‌كانی‌ ببێته‌وه‌و، به‌شێكیش له‌مامۆستایانی‌ ئاینی‌ هه‌نگاوه‌كه‌ به‌ سنورداركردن و بێنرخكردنی‌ وتاری‌ هه‌ینی‌ ناوده‌به‌ن.
پێشنیازه‌كه‌ی‌ ئه‌وقاف بۆیه‌كخستنی‌ وتاری‌ هه‌ینی‌ و كۆنتڕۆڵكردنی‌ گوتاری‌ ئاینی‌ له‌كاتێكدایه‌ له‌هه‌رێمی‌ كوردستان هه‌نگاوی‌ هاوشێوه‌ له‌ بواره‌كانی‌ دیكه‌دا نه‌نراوه‌، هاوكات وه‌زاره‌تی‌ ئه‌وقاف بێده‌نگه‌ له‌ئاست پێشێلكاریه‌كان ده‌رهه‌ق به‌مامۆستایانی‌ ئاینی‌ و سوكایه‌تیكردن به‌پیرۆزیه‌كانی‌ مسوڵمانانی‌ كوردستان.

4085 جار خوێندراوەتەوە
21/04/2017

بابەتی زیاتر