داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 3:17
نیوه‌ڕۆ 12:17
عه‌سر 4:05
ئێواره‌ 7:29
خه‌وتنان 8:44

گه‌ریلاكانی‌ په‌كه‌كه‌ هێرشیان كرده‌ سه‌ر بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی توركیا

له‌ هێرشێكی گه‌ریلاكانی‌ په‌كه‌كه‌دا بۆ سه‌ر بنكه‌یه‌كی‌ سه‌ربازیی‌ توركیا له‌ باكووری‌ كوردستان، دوو سه‌رباز كوژران و دوانی‌ دیكه‌ش بریندار بوون.

گرووپێك له‌ گه‌ریلاكانی‌ په‌كه‌كه‌ هێرشیان كرده‌ سه‌ر بنكه‌یه‌كی‌ سه‌ربازیی‌ سوپای‌ توركیا له‌ قه‌زای ئوڵوده‌ره‌ی سه‌ر به‌ پارێزگای شرناخی‌ باكووری‌ كوردستان.
به‌پێی‌ زانیارییه‌كان له‌و هێرشه‌دا دوو سه‌ربازی‌ سوپای‌ توركیا كوژراون و دوانی‌ دیكه‌ش بریندار بوون.
پاش ڕووداوه‌كه‌ش سه‌ربازه‌ برینداره‌كان به‌ هه‌لیكۆپته‌ر بۆ نه‌خۆشخانه‌ گوازرانه‌وه‌ و سوپای‌ توركیا ئۆپراسیۆنێكی‌ له‌ناوچه‌كه‌دا ده‌ستپێكرد.
فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی جه‌ندرمه‌ی‌ توركیا رایگه‌یاند، شه‌ڕ و پێكدادان له‌ ناوچه‌كه‌ به‌رده‌وامه‌ و سوپای‌ توركیا به‌ هه‌لیكۆپته‌ری‌ سه‌ربازی‌ بۆردوومانی گه‌ریلاكانی‌ په‌كه‌كه‌ ده‌كات.
لای‌ خۆیشیه‌وه‌ فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه‌) كه‌ باڵی سه‌ربازیی په‌كه‌كه‌یه‌، رایگه‌یاند "به‌ زوویی‌ گرته‌ی ڤیدیۆیی هێرشه‌كه‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌".


2119 جار خوێندراوەتەوە
21/04/2017

بابەتی زیاتر