داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 3:17
نیوه‌ڕۆ 12:17
عه‌سر 4:05
ئێواره‌ 7:29
خه‌وتنان 8:44

ڕاشید غه‌ننووشی: ئیسلام و دیموكراسی دژ به‌یه‌ك نین

ڕاشید غه‌ننووشی سه‌رۆكی بزووتنه‌وه‌ی نه‌هزه‌ی‌ تونسی‌ ڕایگه‌یاند ده‌كرێت مرۆڤێكی‌ موسوڵمان و عه‌ره‌ب بیت و دیموكراتیش بیت.

غه‌ننووشی‌ له‌میانه‌ی به‌شداریكردن له‌كۆنفرانسێكدا له‌ له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیا ئاماژه‌ی‌ به‌دۆخی‌ وڵاته‌كه‌یكرد دوای‌ شۆڕشی‌ به‌هاری‌ عه‌ره‌بی‌، وتیشی‌ ده‌كرێت ئاینی ئیسلام به‌چه‌ندین شێواز باس بكرێت و له‌گه‌ڵ دیموكراسیشدا ده‌گونجێت.
غه‌ننووشی‌ وتیشی‌ ئێمه‌ دژ به‌ هه‌موو توندوتیژیه‌كین و ئامانجی سه‌ره‌كی پارته‌كه‌مان سه‌لماندنی ئه‌و ڕاستیه‌یه‌ كه‌ئیسلام و دیموكراسی دژ به‌یه‌ك نین، ڕێكخراوی داعش دیموكراسی حه‌رام ده‌كات به‌ڵام ئێمه‌ به‌حه‌ڵاڵی ده‌زانین.
سه‌باره‌ت به‌ گۆڕانكاری سیستمی حوكمڕانی له‌توركیا غه‌ننووشی وتی توركیا وڵاتێكی سه‌ربه‌خۆیه‌و ئازاده‌ له‌ هه‌ڵبژاردنی سیستمی به‌ڕێوه‌به‌ردنیداو، توركه‌كان تێڕوانینی خۆیان هه‌یه‌ بۆ ئیسلام و كۆمه‌ڵـگه‌ی خۆیان، ئێمه‌ ته‌نیا ده‌توانین سوودمه‌ندین له‌ ئه‌زموونه‌كانیان.


604 جار خوێندراوەتەوە
21/04/2017

بابەتی زیاتر