وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا رایگه‌یاند دڵنیان ڕژێمی سووریا پێشێلكاریی ڕێككه‌وتننامه‌كانی كردووه و چه‌كی كیمیایی هه‌ڵگرتووه.
جه‌یمس ماتیس وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا، سه‌باره‌ت به لێكۆڵینه‌وه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له‌باره‌ی چه‌كی كیمیایی سووریاوه، ئاشكرای كرد " كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی دڵنیایه له‌وه‌ی ڕژێمی سووریا پێشێلكاریی رێككه‌وتننامه‌كانی له‌ناوبردنی چه‌كه كیمیاییه‌كانی كردووه.
جه‌یمس ماتیس كه به سه‌ردانێك له ئیسرائیله، وتیشی "سووریا به‌شێك له چه‌كه كیمیاییه‌كانی هه‌ڵگرتووه و له‌ناوی نه‌بردوون".
وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا وتیشی "پاش هێرشه‌كه‌ی وڵاته‌كه‌ی بۆ سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌یه‌كی سووریا، سوپای ئه‌و وڵاته فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی به سه‌ر ناوچه جیوازهكاندا دابه‌ش كردووه".
له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه عه‌مید زاهیر ساكت سه‌رۆكی تیمی توێژینه‌وه له چه‌كه كیمیاییه‌كانی سووریا، ئاشكرای كرد "پێشتر رژێمی سووریا رایگه‌یاندبوو هه‌زار و 300 ته‌ن چه‌كی كیمیایی هه‌یه، به‌ڵام ئه‌و رێژه‌یه زۆر زیاتره و به‌شار ئه‌سه‌د سه‌دان ته‌نی دیكه چه‌كی كیمیایی هه‌ڵگرتووه".
588 جار خوێندراوەتەوە
21/04/2017