ئه‌و ڕاوچیه قهتهریانهی ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر له‌عێراق ڕفێنران ئازادكران.
وه‌هاب ئه‌لتائی ڕاوێژكاری وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ئاشكرایكرد 26ڕاوچی قه‌ته‌ریی كه له‌ناوه‌ڕاستی كانوونی یه‌كه‌می2015 له‌عێراق ڕفێنرابوون، دوای ئازادكردنیان ڕاده‌ستی وڵاته‌كه‌یان ده‌كرێنه‌وه.س
ئه‌لتائی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد له ئێستادا لێكۆڵینه‌وه له پاسپۆرت و مامه‌ڵه فه‌رمیه‌كانی هاوڵاتیه قه‌ته‌ریه‌كان ده‌كرێت و، دوای ته‌واوبوونی ڕێكاره یاساییه‌كان ڕاده‌ستی باڵیۆزخانه‌ی قه‌ته‌ر له‌به‌غدا ده‌كرێنه‌وه.
هه‌فته ڕابردوو حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ڕایگه‌یاندبوو ئه‌و كه‌سانه به‌ئاگاداری وه‌زاره‌تی ناوخۆی پێشووی عێراق و به‌ڤیزای فه‌رمی هاتوونه‌ته عێراق، وتیشی به‌مه‌به‌ستی ئازادكردنیان داوای هاوكارییمان له‌قه‌ته‌ر كردووه.
26 ڕاوچی قه‌ته‌ری كه به‌مه‌به‌ستی ڕاوكردن ڕۆژی 16ی كانوونی یه‌كه‌می 2015 هاتبوونه عێراق له پارێزگای موسه‌ننا ڕفێنران و، دوای ساڵێك و چوار مانگ لهڕفاندنیان ئه‌مڕۆ ئازادكران.
1061 جار خوێندراوەتەوە
21/04/2017