داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

خێزانه‌ سوریه‌كانی‌ نیشته‌جێی‌ توركیا به‌نیازی‌ گه‌ڕانه‌وه‌ن بۆ زێدی‌ خۆیان

به‌شێك له‌ خێزانه‌ سوریه‌كانی‌ نیشته‌جێی‌ توركیا به‌نیازی‌ گه‌ڕانه‌وه‌ن بۆ زێدی‌ خۆیان.
100خێزانی ئاواره‌ی‌ سوری نیشته‌جێی كلیس له‌توركیا دوای ڕزگاركردنی ناوچه‌كانیان له‌ده‌ستی داعش، ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ شوێنی‌ نیشته‌جێ‌ بوونی‌ پێشوویان.
خێزانه‌ سوریه‌كان كه‌ژن و منداڵیان له‌ناودایه‌و ئێستا له‌شاری كلیس نیشته‌جێن، دوای‌ ته‌واوكردنی‌ ڕێكاره‌ یاساییه‌كان، له‌ڕێی پاسه‌وه‌ ڕه‌وانه‌ی سنوره‌كان ده‌كرێن به‌ئامانجی‌ گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ سوریا.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ چه‌ندین بارهه‌ڵـگری هاوكاری كه‌ له‌لایه‌ن ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵـگه‌ی مه‌ده‌نیه‌وه‌ ڕه‌وانه‌كراون، له‌سنوره‌كانی سوریا به‌تایبه‌ت له‌خاڵی سنوری ئۆنجوپناره‌وه‌ ده‌چنه‌ ناو خاكی‌ ئه‌و وڵاته‌وه‌.
له‌ماوه‌ی‌ شه‌ش ساڵی‌ ڕابردووی‌ شه‌ڕی‌ ناوخۆی‌ سوریادا چه‌ندین ملیۆن هاوڵاتی‌ ئاواره‌ی‌ ناوخۆو ده‌ره‌وه‌ی‌ سوریا بوون و، تائێستاش به‌هۆی‌ به‌رده‌وامی‌ ئاڵۆزیه‌ ئه‌منیه‌كانه‌وه‌ زۆربه‌یان نه‌یانتوانیوه‌ بگه‌ڕێنه‌وه‌ شوێنی‌ خۆیان.


1482 جار خوێندراوەتەوە
21/04/2017

بابەتی زیاتر