داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

ڤیرۆن بۆ وه‌رگرتنی‌ پۆستێك له‌نێو یه‌كێتی‌ تۆپی پێی ئه‌رجه‌نتینی‌ ده‌پاڵێورێت

خوان سیباستیان ڤیرۆن بۆ وه‌رگرتنی‌ پۆستێكی‌ له‌نێو یه‌كێتی‌ تۆپی پێی ئه‌رجه‌نتینی‌ ده‌پاڵێورێت ئه‌مه‌ش له‌پێناو دووباره‌ بونیادنانه‌وه‌ی‌ جیلێكی‌ نوێ بۆ تۆپی پێی ئه‌و ولاَته‌.
ڤیرۆنی‌ سه‌رۆكی‌ یانه‌ی‌ ئیستۆدیانتس و یاریزانی‌ پێشوی‌ یانه‌كانی‌ لازیۆو ئینته‌رو مانچسته‌ر و چێڵسی ئاشكرایكرد كه‌ته‌نها چه‌ند رێكارێكی‌ یاسایی كه‌می‌ ماوه‌و له‌پۆستی‌ سه‌رپه‌رشتیكردنی‌ تازه‌پێگه‌یشتوانی‌ ئه‌رجه‌نتین ده‌ستبه‌كارده‌بێت ئه‌مه‌ش له‌پێناو دروستكردنی‌ جیلێكی‌ به‌هێز بۆ تۆپی پێی ئه‌رجه‌نتینی‌.
هه‌روه‌ها ڤیرۆن ئاشكراشیكرد كه‌له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌ركاربونیدا هه‌ریه‌كه‌ له‌دیگۆ میلیتۆو گابرێل میلیتۆی‌ برای‌ ده‌ستبه‌كارده‌كات ئه‌مه‌ش به‌هۆی‌ ئه‌زمون و هاوڕێیه‌تی‌ پته‌وی‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و دوو یاریزانه‌دا.
له‌باره‌ی‌ دانانی سامپاولیش به‌راهێنه‌ری‌ ئه‌رجه‌نتین ڤیرۆن وتی‌ كه‌هێشتا بڕیاری كۆتایی نه‌دراوه‌ به‌لاَم پێموایه‌ سامپاولی شێوازی‌ كاركردنی‌ به‌ته‌واوی‌ له‌مارسیلۆ بێڵسا ده‌چێت و له‌توانایدایه‌ خزمه‌تێكی‌ باشی تۆپی پێی ئه‌رجه‌نتین بكات.


1059 جار خوێندراوەتەوە
22/04/2017

بابەتی زیاتر