داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

نزیكه‌ی‌ هه‌شت هه‌زار چه‌كداری‌عێراقی له‌ شه‌ش مانگی‌ ڕابردوودا له‌موسڵ كوژراون

نزیكه‌ی‌ هه‌شت هه‌زار چه‌كداری‌ هێزه‌ عێراقیه‌كان له‌ماوه‌ی‌ شه‌ش مانگی‌ ڕابردوودا له‌موسڵ كوژراون.

چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ ئاگادار ڕایانگه‌یاند له‌ناوه‌ڕاستی‌ تشرینی‌ یه‌كه‌می‌ ساڵی‌ ڕابردووه‌ تاهه‌فته‌ی‌ ڕابردوو حه‌وت هه‌زارو 970 چه‌كداری‌ هێزه‌ ئه‌منی و سه‌ربازیه‌كانی‌ عێراق له‌پڕۆسه‌ی‌ كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی‌ موسڵ كوژراون.
سه‌رچاوه‌كان ئاشكراشیان كردووه‌ پۆلیسی‌ فیدڕاڵی‌ عێراق پشكی‌ شێری‌ قوربانیه‌كانی‌ به‌ركه‌وتووه‌و، دوای‌ ئه‌ویش فیرقه‌ی‌ نۆی‌ سوپای‌ عێراق زۆرترین قوربانی داوه‌، جگه‌ له‌هێزه‌كانی‌ دژه‌ تیرۆر كه‌قوربانی‌ گه‌وره‌یان داوه‌ له‌پێناو سه‌ركه‌وتنی‌ پڕۆسه‌كه‌داو كاریگه‌ری‌ به‌رچاویشیان هه‌بووه‌ له‌سه‌ركه‌وتنی‌ هێزه‌ عێراقیه‌كاندا.
به‌پێی‌ زانیاریه‌كان ئه‌و ڕێژه‌یه‌ ته‌نها ژماره‌ی‌ قوربانیانی‌ هێزه‌ فه‌رمیه‌كانی‌ عێراقه‌و، قوربانی‌ هێزه‌كانی‌ حه‌شدی‌ شه‌عبی‌ كه‌ له‌كۆتایی مانگی‌ تشرینی‌ یه‌كه‌مه‌وه‌ به‌شداری‌ پرۆسه‌كه‌یان كردووه‌ ئه‌ژمار نه‌كراون


967 جار خوێندراوەتەوە
22/04/2017

بابەتی زیاتر