داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

ڕۆژنامه‌یه‌كی به‌لجیكی ڕێكه‌وتنێكی نهێنی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید ئاشكرا ده‌كات

رۆژنامه‌یه‌كی‌ به‌لجیكی‌ ئاشكرای‌ ده‌كات كه‌ یانه‌ی‌ ریاڵ مه‌درید به‌شیویه‌كی‌ نهێنی‌ له‌گه‌ڵ ئیدن هازاردی‌ به‌لجیكی‌ و ئه‌ستێره‌ی‌ یانه‌ی‌ چێڵسی‌ گه‌یشتۆته‌ رێكه‌وتن .
رۆژنامه‌ی‌ سپۆرتسی‌ به‌لجیكی‌ ئاشكرای‌ كردووه‌ كه‌ هازاردی‌ ئه‌ستێره‌ی‌ چێڵسی‌ گه‌یشتۆته‌ رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ یانه‌ی‌ ریاڵ مه‌درید تا ئه‌وه‌ی‌ بۆ وه‌رزی‌ داهاتوو یاری‌ بۆ یانه‌ی‌ شاهانه‌ بكات.
رۆژنامه‌كه‌ جه‌ختیكردۆته‌وه‌ كه‌ هازارد له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی‌ ریاڵ مه‌درید له‌مانگی‌ 11 ساڵی‌ پێشوو كۆبونه‌وه‌ی‌ نهێنیان ئه‌نجامداوه‌و گه‌یشتونه‌ته‌ رێكه‌وتن .
به‌پێی هه‌مان سه‌رچاوه‌ هازارد به‌یه‌كێك له‌ نزیكترین هاوڕێكانی‌ راگه‌یاندووه‌ كه‌ ده‌یه‌وێ ئه‌م وه‌رزه‌ به‌باشترین شێوه‌ له‌گه‌ڵ چێڵسی‌ كۆتایی پێبهێنێت وبه‌به‌هێز رووبكاته‌ ریاڵ مه‌درید .


2267 جار خوێندراوەتەوە
27/04/2017

بابەتی زیاتر