داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 3:17
نیوه‌ڕۆ 12:17
عه‌سر 4:05
ئێواره‌ 7:29
خه‌وتنان 8:44

كاراسكۆ به‌رانبه‌ر ڕیاڵ مه‌درید یاری ناكات

به‌شێویه‌كی‌ فه‌رمی‌ یانیك كاراسكۆی‌ به‌لجیكی‌ وئه‌ستێره‌ی‌ یانه‌ی‌ ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید له‌یاری‌ یانه‌كه‌ی‌ به‌رامبه‌ر ریاڵ مه‌درید له‌یاری‌ چوونی‌ قۆناغی‌ نیوه‌ی‌ كۆتایی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كان ناتوانێت یاری‌ بكات به‌هۆی‌ پێكانه‌وه‌ .
یانه‌ی‌ ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید له‌ رێگه‌ی‌ پێگه‌ی‌ فه‌رمی‌ خۆیه‌وه‌ ئاشكرای‌ كردووه‌ كه‌ به‌هۆی‌ قورسی‌ پێكانه‌كه‌ی‌ له‌شانیدا ئه‌و ئه‌ستێره‌یه‌ پێویستی‌ به‌ نزیكی‌ دوو هه‌فته‌یه‌ بۆ چاكبونه‌وه‌ وگه‌رانه‌وه‌ بۆ نێو یاریگاكان ،  یانه‌كه‌ ئه‌وه‌شی‌ راگه‌یاندووه‌ كه‌ ئه‌مرۆ  ئه‌و یاریزانه‌ دوا پشكینینی‌ بۆ ئه‌نجامدراوه‌ و به‌وته‌ی‌ پزیشكانی‌ یانه‌كه‌ پێكانه‌كه‌ لانی‌ كه‌م پێویستی‌ به‌ ده‌ رۆژ هه‌یه‌ تا ئه‌وه‌ی‌ ده‌گه‌رێته‌وه‌ دۆخی‌ ئاسایی خۆی‌ .
 به‌مه‌ش كاراسكۆ له‌چه‌ند یاریه‌كی‌ خولی‌ ئیسپانی‌ و هه‌روه‌ها له‌یاری‌ چونی‌ یانه‌كه‌ی‌ به‌رامبه‌ر ریاڵ مه‌ررید له‌ قۆناغی‌ نیوه‌ی‌ كۆتایی یانه‌ی‌ پاڵه‌وانه‌كان ناتوانێت به‌شداری‌ بكات.

1204 جار خوێندراوەتەوە
27/04/2017

بابەتی زیاتر