داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

حه‌شدی‌ شه‌عبی‌ كۆنتڕۆڵكرنی‌ ته‌واوه‌تیی‌ قه‌زای‌ حه‌زه‌ری‌ ڕاگه‌یاند

حه‌شدی‌ شه‌عبی‌ كۆنتڕۆڵكرنی‌ ته‌واوه‌تیی‌ قه‌زای‌ حه‌زه‌ری‌ راگه‌یاند و، له‌ سووریاش هێزه‌كانی سووریای دیموكرات له‌ پێشڕه‌وی‌ به‌رده‌وامن و دوو گه‌ڕه‌كی‌ دیكه‌ی‌ شارۆچكه‌ی‌ ته‌بقه‌یان كۆنترۆڵكرده‌وه‌.

ماڵپه‌ڕی‌ فه‌رمیی‌ حه‌شدی‌ شه‌عبی‌ رایگه‌یاند "ئه‌مڕۆ به‌ ته‌واوه‌تی‌ قه‌زای‌ حه‌زه‌ریان له‌ باشووری‌ موسڵ كۆنترۆڵكردووه‌ته‌وه‌، ئه‌وه‌ش پاش ئه‌وه‌ی‌ دوێنێ ناوچه‌ی‌ شوێنه‌واری‌ مێژوویی قه‌زاكه‌یان له‌ ده‌ستی‌ چه‌كدارانی‌ داعش ده‌رهێنابوو".
حه‌شدی‌ شه‌عبی‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ش كردووه‌، پرۆسه‌ی‌ كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی‌ شارۆچكه‌ی‌ حه‌زه‌ر له‌لایه‌ن لیواكانی‌ دوو و 11ی‌ حه‌شده‌وه‌‌ به‌ڕێوه‌ چووه‌ و، ئێستا سه‌رقاڵی‌ پشكنین و پاككردنه‌وه‌ی‌ شارۆچكه‌كه‌ن".
له‌ لایه‌كی‌ دیكه‌وه‌ هێزه‌كانی‌ سووریای‌ دیموكرات به‌ پاڵپشتیی‌ هاوپه‌یمانان له‌ پێشڕه‌وییه‌كانیان بۆ كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی‌ شارۆچكه‌ی‌ ته‌بقه‌ به‌رده‌وامن.
له‌ نوێترین پێشهاتیشدا ماڵپه‌ری فه‌رمیی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات رایگه‌یاند "شه‌ڕڤانان دوای‌ شه‌ڕ و پێكدادانێكی سه‌خت هه‌ردوو گه‌ڕه‌كی وه‌هه‌ب و ئیزاعه‌یان له‌ شارۆچكه‌ی‌ ته‌بقه‌ كۆنتڕۆڵكردووه‌ته‌وه‌".
ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ش كردووه‌ "له‌ ئۆپراسیۆنه‌كه‌دا 20 چه‌كداری داعش كوژراون و 10 چه‌كداری دیكه‌ش به‌دیل گیراون و، 44 ئۆتومبێل تێكشكێنراون".


675 جار خوێندراوەتەوە
27/04/2017

بابەتی زیاتر