داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

گواردیۆلا ستایشی یاریزانه‌كانی‌ ده‌كات

پیپ گواردیۆلا ستایشی یاریزانه‌كانی‌ ده‌كات سه‌ره‌رای‌ یه‌كسانبونیان له‌یاریی دێربی و پێشیوایه‌ سه‌رجه‌م یاریه‌كانی‌ داهاتوویان له‌خولی ئینگلیزی‌ یاریی كۆتاییه‌ تائه‌وه‌ی‌ به‌شداری‌ چامپیۆنس لیگی‌ وه‌رزی‌ داهاتوو بكه‌ن.
پاش كۆتایهاتنی‌ دێربی مانچسته‌ر به‌یه‌كسانی‌ گواردیۆلای‌ راهێنه‌ری‌ سیتی‌ وتی‌: به‌درێژایی یاریه‌كه‌ یاریزانه‌كانم ئاستێكی‌ به‌رزیان پێشكه‌شكردو تیپی میوانیش ته‌نها دوو هه‌لیان له‌یاریه‌كه‌دا بۆ هه‌ڵكه‌وت به‌لاَم ئێمه‌ نه‌مانتوانی‌ سه‌ركه‌وتن تۆماربكه‌ین، سه‌ره‌رای‌ ئه‌مه‌ش من ته‌واوی‌ له‌ئاستی‌ یاریزانه‌كانم رازیم.
دواتر پیپ له‌باره‌ی‌ یاریه‌كانی‌ داهاتووی‌ یانه‌كه‌ی‌ پێیوابوو سه‌رجه‌م یاریه‌كانیان یاریی كۆتایین و له‌پێناو گه‌یشتنیشیان به‌چامپینۆس لیگ ده‌بێت سه‌رجه‌م یاریه‌كان به‌رنه‌وه‌


1206 جار خوێندراوەتەوە
28/04/2017

بابەتی زیاتر