داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

حكومه‌تی عێراق موچه‌ی 18 مانگ به‌یه‌كجار ده‌داته‌ فه‌رمانبه‌رانی موسڵ

حكومه‌تی عێراق موچه‌ی 18 مانگ به‌یه‌كجار به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌رانی موسڵدا دابه‌ش ده‌كات، له‌ كاتێكدا هێشتا ئه‌و شاره‌ به‌ته‌واوه‌تی كۆنترۆڵ نه‌كراوه‌ته‌وه‌.

خه‌ڵه‌ف حه‌دیدی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا ڕایگه‌یاند فه‌رمانبه‌رانی زۆربه‌ی فه‌رمانگه‌كانی موسڵ موچه‌ی 18مانگیان به‌یه‌كه‌وه‌ وه‌رگرتووه‌.
به‌وته‌ی ئه‌و ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا به‌هۆی زۆری ژماره‌یانه‌وه‌ تائێستا  فه‌رمانبه‌رانی په‌روه‌رده‌و ته‌ندروستی و زانكۆی موسڵ موچه‌كانیان وه‌رنه‌گرتووه‌.
له‌لایه‌كی‌ دیكه‌وه‌ عه‌لی‌ خزێر ئه‌ندامی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ نه‌ینه‌وا ئاشكرایكرد ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی‌ په‌یوه‌ندیان به‌داعشه‌وه‌ كردووه‌ له‌پێدانی‌ مووچه‌كانیان بێبه‌ش ده‌بن، وتیشی‌ ده‌زگای‌ هه‌واڵـگری‌ عێراق زانیاری‌ ته‌واوی‌ لایه‌ سه‌باره‌ت به‌و فه‌رمانبه‌رانه‌.
حكومه‌تی عێراق له‌سه‌ره‌تای ده‌ست به‌سه‌راگرتنی شاری موسڵ له‌لایه‌ن ڕێكخراوی‌ داعشه‌وه‌، مانگانه‌ موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی ئه‌و شاره‌ی ده‌نارد به‌ڵام دواتر به‌هۆی ده‌ستبه‌سه‌را گرتنی له‌لایه‌ن داعش و به‌كارهێنانی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی، حكومه‌تی به‌غدا ناردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی ئه‌و شاره‌ی ڕاگرت.

4122 جار خوێندراوەتەوە
29/04/2017

بابەتی زیاتر