داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

هه‌مواركردنی یاسای لێبوردنی گشتیی لیژنه‌ی یاسایی و وه‌زیرانی ناوخۆ و به‌رگری كۆده‌كاته‌وه‌


په‌یام ـ 
په‌رله‌مانتارێكی كۆمه‌ڵ رایده‌گه‌ێنێت،ئه‌مڕۆ لیژنه‌ی یاسایی له‌گه‌ڵ وه‌زیری ناوخۆ و وه‌زیری به‌رگری كۆبوه‌ته‌وه‌ له‌سه‌ر هه‌مواركردنی یاسای لێبوردنی گشتی كه‌ ماوه‌یه‌كه‌ له‌ نێوان حكومه‌ت و په‌رله‌مان كێشه‌ی تێكه‌وتوه‌.
زانا رۆستایی، ئه‌ندامی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی و ئه‌ندامی لیژنه‌ی یاسایی له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌ 30/4/2017 وه‌زیرانی ناوخۆ و به‌رگری عێراق ئاماده‌بوون له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌ی لیژنه‌ی یاسایی سه‌باره‌ت به‌ هه‌مواركردنی یاسای لێبوردنی گشتی كه‌ ماوه‌یه‌كه‌ له‌ نێوان حكومه‌ت و په‌رله‌مان كێشه‌ی تێكه‌وتوه‌.

ئه‌ندامه‌كه‌ی لیژنه‌ی یاسایی وتیشی:به‌پێ ئه‌و هه‌مواره‌ی كه‌ حكومه‌ت ناردویه‌تی بۆ په‌رله‌مان سنوری لێبوردنی گشتی ته‌سك كراوه‌ته‌وه‌ كۆمه‌ڵێك له‌و تاوانانه‌ی كه‌ پێشتر به‌ر یاساكه‌ كه‌وتبون بۆ لێبوردن له‌م هه‌مواركردنه‌ به‌ری نه‌كه‌وتوه‌ و په‌رله‌مانتارانی لیژنه‌ی یاسایی ده‌یانه‌وێت كۆمه‌ڵێك خه‌ڵكی تر سودمه‌ند بێت له‌م یاسایه‌‌.
شایانی باسه‌ په‌رله‌مانتار زانا رۆستایی كارێكی زۆر جدی كردوه‌ بۆ ده‌رچونی یاسای لێبوردنی گشتی ساڵی 2016 وه‌ له‌ هه‌مواركردنی یاساكه‌ش له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه‌ رۆڵێكی به‌رچاوی هه‌بووه‌ له‌ رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌وڵانه‌ی كه‌ ده‌درێن بۆ به‌رته‌سك كردنه‌وه‌ی یاساكه،وه‌ ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ هاوڵاتیانی عێراقی چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ن كه‌ زانا رۆستایی كارێكی جدیان بۆ بكات بۆ ئه‌وه‌ی رۆڵه‌كانیان له‌م یاسایه‌ به‌هره‌مه‌ند بن.

746 جار خوێندراوەتەوە
30/04/2017

بابەتی زیاتر