داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

له‌ به‌غدا قسه‌ له‌ سه‌ر په‌كخستنی په‌ڕله‌مانی كوردستان كرا


په‌یام ـ به‌غدا 
سه‌ره‌ڕای‌ ناڕه‌زایه‌تی پارتی‌و فراكسیۆنه‌كه‌ی، ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی عێراق له‌دانیشتنی ئاسایی خۆیدا تاووتوێی په‌كخستنی كاری په‌رله‌مانی كوردستانی كرد.
ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی عێراق له‌ دانیشتنی ئاسایی خۆیدا پرسی په‌كخستنی په‌رله‌مانی كوردستانی تاووتوێ كرد كه‌ له‌ئێستادا ساڵێك‌و شه‌ش مانگ‌و 18 ڕۆژ به‌سه‌ر په‌كخستنیدا تێده‌په‌ڕێت.
په‌رله‌مانتارانی عێراق له‌ فراكسیۆنه‌ جیاوازه‌كان په‌كخستنی په‌رله‌مانی كوردستانیان به‌ كارێكی خراپ‌و نایاسایی ناوبرد داوایان له‌ هه‌ریه‌ك له‌ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌ن‌و سه‌رۆك كۆمار كرد هه‌وڵی خۆیان بۆ كۆتاییهێنان به‌و كێشه‌یه‌ بخه‌نه‌گه‌ڕ.
ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاریش داوایان له‌ لایه‌نه‌ كوردییه‌كان كرد له‌پێناو به‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان په‌نا بۆ دادگای ده‌ستووریی به‌رن.
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانیش له‌كۆتایی دانیشتنه‌كه‌دا به‌ڵێنیدا ده‌سته‌ی‌ سه‌رۆكایه‌تی داڕشته‌یه‌كی یاسایی له‌وباره‌وه‌ ده‌ربكات.


737 جار خوێندراوەتەوە
30/04/2017

بابەتی زیاتر