داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 3:17
نیوه‌ڕۆ 12:17
عه‌سر 4:05
ئێواره‌ 7:29
خه‌وتنان 8:44

سەرۆكی یانەی ریاڵ مەدرید كاتی فرۆشتنی رۆناڵدۆی دیاریكردووە



 
په‌یام ـ وه‌رزش

فلۆرەنتینۆ پیرێز، سەرۆكی یانەی ریاڵ مەدرید، پلانی بۆ فرۆشتنی رۆناڵدۆ داڕشتووەو رۆژنامەیەكی بەریتانیش كاتی فرۆشتنی باشترین یاریزانی جیهان بڵاودەكاتەوە.

بەپێی هەواڵێكی رۆژنامەی (ئێكس پرێس)ی بەریتانی فلۆرەنتینۆ پیرێزی سەرۆكی یانەی ریاڵ مەدرید ڕای وایە لەوەرزی ئەمساڵدا ئاستی كریستیانۆ دابەزیوەو هاوشێوەی وەرزەكانی رابردوو نییە، هەربۆیە بڕیاریداوە لەكاتێكی گونجاودا یاریزانەكەی بفرۆشێت.

بەپێی هەواڵی رۆژنامە بەریتانیەكە، وەرزی داهاتووش خاوەنی چوار تۆپی ئاڵتونی لەگەڵ ریاڵ مەدرید یاری دەكات و هاوینی ساڵی 2018 و لەسەرو بەندی یاریەكانی جامی جیهانی روسیادا پیرێز بڕیاری فرۆشتنی رۆناڵدۆ دەدات.

ئەو هەواڵە لەكاتێكدایە كه‌ (كریستیانۆ رۆناڵدۆ)ی تەمەن 32 ساڵ لەوەرزی ئەمساڵداو تا ساڵی 2021 گرێبەستەكەی لەگەڵ یانەی ریاڵ مەدرید نوێكردووەتەوە.

3702 جار خوێندراوەتەوە
30/04/2017

بابەتی زیاتر