داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

"بە سێ‌ هەفتەی دیکە تەواوی مووسڵ كۆنتڕۆڵ دەكەینەوە"

 

سەرۆك ئەركانی سوپای عێراق، فەریقی یەكەم عوسمان غانمی رایگەیاند كە هێزەكانیان، بە سێ‌ هەفتەی دیکە تەواوی شاری مووسڵ لەژێر كۆنتڕۆڵی داعش دەردەهێنن وكۆنتڕۆڵی دەكەنەوە.

عوسمان غانمی وتی: "بە پێی ئەو زانیارییانەی كە لای هەواڵگری عێراق هەیە، ئاماژە بەوە دەكەن كە سەركردەی رێكخراوی داعش، ئەبو بەكر بەغدادی لە ناوچەكانی سەر سنووری عێراق و سووریا هاتوچۆ دەكات".

لە لێدوانێكدا كە رۆژنامەی سەباح نیمچە فەرمی بڵاوی كردووەتەوە، سەرۆك ئەركانی سوپای عێراق گوتوویەتی: "رێژەی ئەوەی ئێستا لە لە رووبەری عێراق داعش كۆنتڕۆڵی كردووە لە ٣،٨ لەسەدا تێناپەڕێت بە بەراورد بەو رووبەرەی كە لە ناوەڕاستی ساڵی ٢٠١٤دا كۆنتڕۆڵی كردبوو كە بە سێ‌ یەكی رووبەری عێراق دەخەڵمێندرا".


1132 جار خوێندراوەتەوە
01/05/2017

بابەتی زیاتر