داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

پیاوێكی ته‌مه‌ن 84 ساڵ وه‌رزشی له‌شجوانی ده‌كات


په‌یام ـ AA

عیسمه‌ت ئۆزتۆكه‌ر، ته‌مه‌ن 84 ساڵ، ماوه‌ی 27 ساڵه‌ له‌ شارۆچكه‌ی بوجا سەربە پارێزگای ئیزمیر وه‌رزشی له‌شجوانی ئه‌نجامده‌دات، هه‌رچه‌نده‌ ته‌مه‌نێكی زۆری هه‌یه‌، خاوه‌ن جه‌سته‌یه‌كی ته‌ندروسته‌.

عیسمه‌ت ئۆزتۆكه‌ر، دوای ئه‌وه‌ی له‌ ته‌مه‌نی 57 ساڵیدا خانه‌نشین بووه‌، تووشی ئینزیلاق بووه‌.

له‌به‌رئه‌وه‌ ناوبراو ده‌ست به‌ وه‌رزشی له‌شجوانی ده‌كات و ماوه‌ی حه‌وت ساڵی كۆتایی له‌ یاریگاكانی شاره‌وانیی شارۆچكه‌ی بوجا سەربە پارێزگای ئیزمیر وه‌رزشه‌كانی ئه‌نجامده‌دات.

عیسمه‌ت ئۆزتۆكه‌ر رایگه‌یاند كه‌ ئاستی فشاری خوێن، شه‌كری خوێن و كۆلیسترۆڵی ئاساییه‌ و وتی: "شه‌ش مانگ جارێك سه‌ردانی پزیشك ده‌كه‌م، پێم ده‌ڵێت که‌ هه‌موو شته‌كانم ئاساییه‌ و له‌من ساغتریت".

عیسمه‌ت ئۆزتۆكه‌ر له‌ نانی به‌یانیدا نیو كیلۆ ماست، 150 گرام هه‌نگوین، 100 گرام گوێز، بسكیتی كه‌په‌كاوی و هاڕاوه‌یه‌كی گیایی ده‌خوات و ده‌ڵێت"گه‌نجه‌كان ئیره‌ییم پێده‌به‌ن و ده‌ڵێن ئه‌و پیاوه‌ پیره‌ هه‌وڵده‌دات، بۆچی ئێمه‌ش هه‌وڵنه‌ده‌ین؟".

2298 جار خوێندراوەتەوە
01/05/2017

بابەتی زیاتر