داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

ميسى : ناچمه‌ دانیشتنه‌كه‌ی فیفاوه‌

لیۆنێل مێسی ئەرژەنتینی و ئەستێرەی یەكەمی یانەی بەرشلۆنە بڕیاردا نەچێتە زیورخی سویسرا و لەرێی پەیوەندیكردن بەتەكنەلۆژیای ڤیدیۆ (ڤیدیۆ كۆنفرانس) ئامادەی دانیشتنەكەی فیفا ببێت.

سبەی پێنجشەممە ئەو كاتەیە كە یەكێتی تۆپی پێی نێودەوڵەتی دیاریكردووە تاوەكو وتەی لیۆنێل مێسی وەربگرێت ، بەرامبەر بەو وتانەی لەیەكێك لەیاریەكانی پاڵاوتنی كیشوەری ئەمریكای باشور بۆ گەیشتن بەمۆندیالی 2018ی روسیا بەرامبەر داوەر بەكاریهێنابوو.

مێسی دوای یاری هەڵبژاردەكەی بەرامبەر چیلی بۆ چوار یاری سزا دراو راگیرا ، بەو هۆیەشەوە لەیاری رابردووی هەڵبژاردەكەی بەرامبەر بۆلیڤیا بەشداری نەكرد و ئەگەر سزاكەشی بۆ سوك نەكرێت ئەوا ناتوانێت بەرامبەر ئۆرۆگوای و ڤەنزوێلا و پیرۆ نەتوانێت بەشداری بكات.

تۆڕی (ESPN)یش بڵاویكردووەتەوە سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی ئەرژەنتین داوای لە مێسی كردووە بچێتە سویسراو ئامادەی دانیشتنەكەی فیفا ببێت ، تاوەكو سزاكەی بۆ سوك بكەن ، بەڵام چەند سەرچاوەیەكی هەواڵ لە ئیسپانیا و ئەرژەنتینەوە بڵاویانكردووەتەوە مێسی بڕیاریداوە نەچێتە سویسرا و لەرێی (ڤیدیۆ كۆنفرانسەوە) بەشداری بكات 


1260 جار خوێندراوەتەوە
04/05/2017

بابەتی زیاتر